ژیاننامەی ١٧ گەنجی تێکۆشەری ئازادیخوازی کورد کە ساڵی ڕابردوو و لە وەها ڕۆژێکدا لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی گیانیان بەخت کرد !

0
ناوی گیان بەختکردوان :
١-فواد قەدیمی، تەمەن ٣٩ ساڵ و باوکی دوو منداڵ کە لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی شاری دیواندەرە بەشی ورگ و دەستی بە چەکی کڵاشینکۆف لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە پێکرا و بە بەسختی بریندارکرا. سێ ڕۆژ دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.
٢-ئەمین مەعرەفەت؛ مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی شنۆ لە نزیک چوارڕێیانی “سەید ئاوا” بەشی سینگ و دڵی کرایە ئامانجی گوللەی هێزە سەرکوتکارەکانی سوپای پاسداران و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
٣-دانش ڕەهنما؛ لاوی تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی باڵوو سەر بە ئورمیە، دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی فەرجاد دەرویشی لەم گوندە، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی بەسیج کوژرا.
٤- سەدرەدین لێتانی؛ لاوی تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شنۆ، لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی ئەم شارە لە نزیک چوارڕێیانی “سەیداوێ” کرایە ئامانجی هێزەکانی سوپای پاسداران و گوللە بەر سەر و سینگی کەوت و ڕاستەوخۆ گیانی لەدەست دا. ناوبراو سەڵت بوو.
٥- میلان حەقیقی، لاوی تەمەن ٢١ ساڵ و لەدایکبووی شاری گۆتنبێرگی سوید، لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی شاری شنۆ لە نزیک چوارڕێیانی “سەیداوێ” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران پێکرا سێ گوللەی چەکی کڵاشینکۆف بەر شان و ڕانی کەوت و گیانی لەدەست دا.
٦- عەبدوڵڵا محەممەدپوور، مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی گوندی باڵوو سەر بە ئورمیە، دوای ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی فەرجاد دەروێشی لەم گوندە و لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵ بەتەقی ڕاستەوخۆی هێزەکانی بەسیج کوژرا.
٧- سەعید محەممەدی؛ لاوی تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی شاباد، لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی ئەم شارە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی لەدەست دا. ناوبراو سەڵت بوو.
٨- ئەمیر فوولادی، مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی شاباد، لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی ئەم شارە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.
٩- ئیمان محەممودی: لاوی تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی شاباد، لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی ئەم شارە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا. ناوبراو سەڵت بوو.
١٠- موحسین قەیسەری؛ لاوی تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی ئیلام لە بەرخۆدانی جەماوەریی ئەم شارە لە مەودایەکی نزیکەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە تایبەتەکان (یگان ویژه) کوژرا. ناوبراو سەڵت بوو و گوللە بەر سەر سینگی کەوتبوو.
١١- عەلیڕەزا فەتحی؛ لاوی تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی سونقوڕ، لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی شاری قەزوین لەدژی کوژرانی ژینا ئەمینی، لە شەقامی سەنعەتی ئەلوەند کەوتە بەر دەستڕێژی هێزەکانی حکوومەت، سکی پێکرا و گیانی لەدەست دا.
١٢- ئەمیر حوسێن بەساتی؛ مێرمنداڵی تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی کرماشان. لە شەقامی مامۆستا (مدرس)ی ئەم شارە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە تایبەتەکان (یگان ویژه) کوژرا. ناوبراو زیاتر لە ٧٠ گوللەی ساچمەیی بەر پشتی کەوتبوو.
بنەماڵەی ئەم مێرمنداڵە دوای ٨ ڕۆژ توانیبوویان تەرمی کوڕەکەیان لە نەخۆشخانەی تالقانی وەربگرنەوە و لە گوندی دارخور حەسەن ئاباد ئەسپەردەی بکەن.
١٣- عەلی موزەفەر سالانقوچ؛ مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی قوچان و یاریزانی تیمی والیباڵی مێرمنداڵانی سایپای تاران، لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی ئەم شارە، کەوتە بەر دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکارەکانی حکوومەت و گوللە بەر بەشی سکی کەوت و کوژرا. تەرمی ناوبراو دوای ٤ ڕۆژ و لە بەرانبەر ٥٠ ملیۆن تمەن بە بنەماڵەکەی ڕادەستکرایەوە.
١٤- ڕۆزبێ خادمیان؛ لاوی تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی سونقوڕ لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی ناوچەی فەردیس لە شاری کەرەج لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە کوژرا. ئەم لاوە لە مەودایەکی نزیکەوە بەشی کەمەر و شانی کرابووە و ئامانج و ٤ گوللەی بەرکەوتبوو.
١٥- محەممەد زارعی؛ لاوی تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی سونقوڕ، لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی گەڕەکی باقراوای ی شاری قرچک ورامین لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت بە سەختی برینداربوو و لەکاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
١٦- مەهدی بەبرنژاد؛ لاوی تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری قوچان سەر بە پارێزگای خوراسان ڕەزوی، لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت بە سەختی بریندارکرا. ناوبراو دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە و بەهۆی درەنگ گواستنەوەی بۆ ژووری نەشتەرگەری گیانی لەدەست دا.
١٧- عیرفان خەزایی؛ لاوی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی کەنگەڤەر، لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی شەهریاری کەرەج کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت و سەری پێکرا، دەست بەجێ گیانی لەدەست دا.
Leave A Reply

Your email address will not be published.