باشووریی کوردستان ئیتر ئێستا بۆیە وایە !!

0
ئیترئێستابۆیەوایە !
ئاوات(عبدالرحمن رسول)
لەساڵی ١٩٩٢پارتی ویەکێتی لەنێوان شارەکان چەندین خاڵی پشکنینیاندانابوو،بۆباج خستنەسەر شمەک و کەولوپەل.تەنانەت پێڵاوی کۆن و فافۆن ونۆک ونسیک باج دەخرایەسەری!
واتە بناغەی ئەم جۆرە سیستەم و دەسەڵاتە چەوسێنەرو سەرکوتگەر ودز وگەندەڵە بەوجۆرە دروستبووە بەپارەی باجی زۆرەملێ ستاندن لەخەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش و هاوڵاتیانی چەکدارەکان و جاسۆس و کادیرەکانی پارەیان پێ دەدرا و تا دواتر هەر کادیر و ئەندامێکی پەروەردە کراویی دەستیان بووە مافیا و چەتە ودزێک کاتێک بەپلە وپۆستێکی بەناو حکومی پاداشت دەکرا لەبەرامبەر کارە جاسوسی یەکانی بەسەر خەڵکی ئازادیخوازویەکسانیخواز وکرێکارو زەحمەتکێشدا جاسوسی دەکرد لەسەر ئەوەی ڕەخنەی لەجۆری دەسەڵاتی چەتەیی وگەندەڵی و دزی ئیداریی هەریەکە لەو حیزبانەی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی دەگرت .
دواتر ڕاپێچی زیندان و هەڕەشە لێکردن و ئازاردان وئەشکەنجە دانیان دەکردەوە یان تیرۆریان دەکرد یاخود بەناچاری لە ژێر هەڕەشە و فشارەکاندا باشووری کوردستانی بەجێ دەهێشت و ئاوارەیی وڵاتان دەبوو !
ئەمانە ساڵ دوایی ساڵتر بەشیدەترو بەگوڕتربوون لە چەوسانەوەوئازاردان و باج زیاتر خستنە سەر خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش ، هەر لەناو ئەو بەناو حکومەتەی کەدایان مەزراندووە جگە لە کادیرو هەواداری خۆیان هیچ کەسی تر دانەدەمەزرا بەبێ پێدانی کاغەزوپشتگیری حیزبی .
کارەسات ئەوە بوو کە حیزبەکانی تریش زۆر بەخشکەیی هەمان جۆر لە سیاسەتی ئیدارەدانیانی دژە ئازادی وئینسانیان قبوڵ کرد بەچەپ و بەڕاست و دیندارەوە کە بەشداری ئیدارەدانی هەمان حکومەتیان دەکرد ، کاری کوشندەی حیزبەکانی دەرەوەی حیزبەکانی بنەماڵەکانی بارزانی وتاڵەبانی کە خۆیان ڕەخنەی ئەوەیان دەگرت کە پشتگیری حیزبی خۆیان هەروەکو حیزبەکانی دەسەڵات کاریگەری نییە ، لەجیاتی ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ دژایەتی کردنی ئەو جۆرە کردەوەیە دژەئینسانییە ئیدارییە تەنها ڕەخنەی شەرمنانەیان دەگرت لەناو خەڵکی سادە نەک خۆیان ئیرادەی ئینسانی شۆڕشگێڕییان هەبێت بەتێکۆشانی جەماوەری شەقام پاشکەشە بەو جۆرە سستەمە و دەسەڵاتە ملهوڕە چەوسێنەرە بکەن .
ڕۆژ دوایی ڕۆژ ئەم دەسەڵات و حیزبانە جیاوازی چینایەتییان تەشەنە پێکرد و هەژاری و نەبوونیان زیاد کرد لەهەمان کاتیشدا سەرکوت و ملهوڕییەکانیان بەجۆرێک بەپلان جێبەجێ دەکرد کە شادەماری تێکۆشانی چینایەتی وئازادیخوازی ویەکسانیخوازی پاشکەشە پێکرد ، کارەسات ئەوە بوو نەک حیزب و هێزە ناسیۆنالیستی و قەومی و بۆرژوازی و ئیسلامییەکانی لەگەڵ ئەم جۆرە ملهوڕی یە لەئیدارەدان بۆ تەشەنەکردنی جیاوازی چینایەتی و تەشەنەکردنی سەرکوت و چەوسانەوە لەگەڵ خۆی لولدا لەهەمان کاتیشدا حیزبە چەپ و گرووپە چەپەکانی بەگشتی و حیزبی شیوعی بەتایبەتی لەگەڵ هەمان ڕێڕەوی ئیدارەدانی کوشندەی دژە ئینسانی و دژ بەمافەکانی کرێکارو زەحمەتکێشانی هاوپێچ کرد بۆ چمانەوە لەبەردەم ملهوڕی یەکانی ئەم جۆرە سیستەم ودەسەڵاتە کوشندەیە .
لەلایەک لێدان لە بزوتنەوەی شورایی لەلایەن بەرەی کوردستانی یەوه بەتایبەتی یەکێتی وپارتی و کە بەزۆرەملێ و بە کوشتنی چەندین تێکۆشەری ئازادیخوازو یەکسانیخوازو کۆمۆنیست دواتر کوشتنی چەند هەڵسوڕاوی یەکێتی بێکاران لەشاری هەولێر و دواتر لێدان و کوشتنی کۆمۆنیستەکان کە هێرش کرایە سەر بارەگا ونووسینگەکانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لەلایەن یەکێتی یەوە .
ئەم حیزبە بەبێ ئەوەی ڕێگایی تێکۆشانی نهێنی شۆڕشگێڕانەی چینایەتی بگرێتە بەر پاشکشەی پێکرا و نەک زۆرینەی بەرپرسان وڕابەرانی لێهاتوو بەڵکو کادیرەکانیشی بەرەو وڵاتانی ئەوروپا ڕۆیشتن ، پاشان بەنەمانی هاوڕێ منصور حکمەت زیاتر ئەم بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاری لەعێراق و کوردستان و ئێرانی بەرەو لێکترازان و پەرتبوون و دابەشکاری برد کەهەتا ئێستاش درێژەی هەیە پەرتەوازەییان کە هیچ ڕابەرێکی لێهاتوو نەهاتۆتە مەیدان بۆ یەکخستنی ئەم بروتنەوە کۆمۆنیستی یە لەسەر ئاستی ئێران و عێراق و کوردستان لەگەڵ ئەوەی هەندێک هەنگاو هاوێژراوە بەڵام لەلاوازی گوزەری نەکردووە !
هەر لەبەرئەمەش کە هەردوو ڕەوتە جیاوازەکەی کۆمۆنیزم لە ناوچەکە گیری خواردووە لەپەرتەوازەیی دا بۆیە ئیرادەی ئینسانی شۆڕشگێڕیی بۆ تێکۆشانی چینایەتی چینی کرێکارو زەحمەتکێشی کۆمەڵگا لەبەریەک هەڵوەشان وتووشی بێ ئومێدی و وەستانی بۆ ماوەیەک کردووە .
بەدرێژایی تەمەنی ملهوڕی چەوسانەوەی ئەم دەسەڵات و بەناو حکومەتە سیاسەتی فەرمی حیزبی شیوعی زیاتر بانگەشەیەک بووە بۆ یەک ڕیزی حیزبەکانی ئەم جۆرە سیستەم ودەسەڵاتە کەلەژێرناوی تێکۆشانی نیشتمانی درێژەی پێداوە لەجیاتی تێکۆشانی بزوتنەوەی چینایەتی گەشە پێبدات لەڕوویی جەماوەرییەوە زیاتر لەخەمی یەکبوونی حیزبەکانی دەسەڵاتدا بووە کە بەئارامی دەسەڵاتیان درێژە پێبدەن .
کەم ئەم جۆرە سیاسەتەش کاریگەری سلبی کوشندەی هەبووە بۆخودی دابەشکاری و دڕوخان وهەڵوەرانی حیزبی شیوعی لەڕوویی جەماوەرییەوە .
کاتێکیش قۆناغ بەقۆناغ ملهوڕی و چەوسانەوە و هەژاری وبێکاری وگەندەڵی تەشەنە دەکات لەهەمان کاتیشدا ڕەوتی بزوتنەوەی چینایەتی لەناو ناووشیاری چینایەتی و ناڕێکخراوەیی گوزەر دەکات لەگەڵ ئەمانەشدا ئەڵتەرناتیڤی بزوتنەوەی کرێکاری و ئینسانی لەدەرەوەی هاوکێشەکانی بزوتنەوە چینایەتییەکەدایە ، ئەمە وادەکات ئەم بارودۆخەی نالەبارەی خەڵک بەگشتی و خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش لەبێ ئاسۆیی دا بمێنێتەوە تەنانەت نەک بزوتنەوە چینایەتییەکەی تووشی سڕبوون و وەستانی کاتی کردووە بەڵکو لەگەڵ ئەوەش لایەنی پارێزەرەی دەسەڵاتی چەوسێنەر لەکوردستان چەوسانەوە و سەرکوتی زیاتر تەشەنە پێدەدەن و شکۆی ئینسانی هاوڵاتیان ڕۆژانە تێکدەشکێنن لەهەمان کاتیشدا ڕەوتی بزوتنەوەی ئازادیخوازیشی تووشی بێ ئومێدی و شەپەرزەیی کاتی کردووە بە جۆرێکی
کوشندە کە وایی لێ چاوەڕوان دەکرێت داهاتوویی کۆمەڵگا لەلایەن هێزەکانی ڕاستڕەوەوە بەرەو ئاراستەیەکی نادیار ملبنێ .
ئەم گرفت وکێشانەش بۆتە هۆی ئەوەی کە زۆر بەئاسانی دەوڵەتانی ناوچەکە وبەتایبەتی دەوڵەتی فاشیزمی ئیسلامی ئێران و تورکیا پلانەدژە ئینسانییەکانیان جێبەجێ بکان و هێرشی سەربازی بکەنە سەر باشووری کوردستان و هەڵسوڕاوانی سیاسی لەئۆپۆزیسیۆنەکانیان زۆر بەئاسانی تیرۆر بکەن .
چارەسەر : بۆ بارودۆخێکی لەم جۆرە پێویستە ::
١-بەهەر جۆرێک دەکرێت لەلایەن خەڵکی ئازادیخوازو یەکسانیخوازو مرۆڤ دۆستی باشووری کوردستان وعێراق پشتگیری و هاوپشتی وهاوکاری بزوتنەوەی ناڕەزایەتی ناوخۆی ئێران وڕۆژ هەڵاتی کوردستان بکەن کە خۆشبەختانە چۆتە قۆناغێکی نوێتر لە سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی هاوخەباتی جەماوەریەوە کە وەکو بزوتنەوەیەکی تەواو ئازادیخوازی ویەکسانیخوازی وپێشکەوتنخوازی بەگژ سەرجەم سیستەم ویاسا دژە ئینسانی یەکانی دەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی ئێراندا دەچێتەوە. کە بەدڵنییایی بەسەرکەوتنی ئەم شۆڕش و سەرهەڵدانە شۆڕشگێڕانەی جەماوەری سەرجەم پایەکانی دەسەڵاتی فاشیزم لەناو دەبات وڕادەماڵێت دواتر باشترین کاریکەری ئەرێنی و ئیجابی دەبێت بۆ سەر تێکۆشانی هەقخوازانەی خەڵکی کرێکاروزەحمەتکێشی عێراق و کوردستان وناوچەکە .
٢- بە تێکوشانی دڵسۆزانەی جەماوەری یە، بەئامانجی هێنانەدی خواست وداواکاری و مافە چینایەتی یەکانی خەڵکی ناڕازی لەچەوسانەوەو سەرکوت ،لەپێناوی کەم کردنەوەی جیاوازی چینایەتی یەکان وکەم کردنەوە نەمانی بێکاری وهەژاری و بەرگریکردن لە هەبوونی ئازادی ڕادەربڕینی بێ مەرجی سیاسی .
ئەمەش بە ڕاماڵین و نەمانی ئەوجۆرە سیستەم ودەسەڵاتە ملهوڕە چەوسێنەرو دزو گەندەڵە بەدی دێت کە دواتر خەڵک خۆی لەڕێگای شوراکانی یەوە کۆمەڵگا بەڕێوەبەرێت بە جۆری ئیدارەدانی شورایی.
Leave A Reply

Your email address will not be published.