گرووپە چەکدارەکانی ڕۆژ هەڵات چەکران یان پلانی فاشیزم جێبەجێ کرا !

0
ئاوات (عبدالرحمن رسول )
ئەم ناونیشانە زۆر بێ مانا و دژە بە هەر ڕەوتێکی ئازادیخوازی و ئینسان دۆستی .
کەناڵ وسائیتی ڕووداو نووسێوێتی چەکدارەکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵات لەئەشکەوت وسەرسنوورەکان چەک کران.
ئەمەنیشانەی ئەوپەڕی شەرمەزاری ڕاگەیاندنە کە بەوجۆرە باسی پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات ،کەو ئەو هەواڵە دەخوێنیتەوە وادەزانی کە پێشمەرگەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات چەتە ودزو ڕێگرن حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بەرگریکاری ئازادی و ئارامی دەکات و هەق بەئەوە.
هاوڕێیان گرینگە مرۆڤ هەر کارێک دەکات ڕەچاوی هەبوونی ویژدانی زیندوو و بەرگری لە ڕاستی و مرۆڤایەتی بکات چونکە دواتر ئەو جۆرە کارەی کە دەی کات دەچێتە ناو کۆمەڵگاوە ، بواری ڕاگەیاندنیش بەهەر جۆرێک بێت کاریگەری خۆی دروست دەکات بۆسەر کۆمەڵگا و داهاتووەکەی .
ئەبێت ئەوەش بزانین سەرکەوتن و بەرخودانی سەرهەڵدانی شۆڕگێڕانە و شۆڕشی ژینا بەرپرسانی دەسەڵاتی فاشیزمی ئێرانی تووشی شەپەرزەیی و سەر لێ شێواوی کردووە چونکە بەجۆرێک ئەم تێکۆشانە جەماوەرییە گەشەدەکات لەیەکگرتوویی وهاوپشتی لەهەنگاوەکانی داهاتوویی دا تەواوی دەسەڵاتی ئەم ڕژێمە فاشیزمەی ئیسلامە لەئێران ڕادەماڵێت .
هەر بۆیە دەستی بەئەنجامدانی هێرش وپەلاماردانی سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد پێی وایە بەم هێرشانەی دەتوانیت فشارە جەماوەری یە چینایەتییەکان ناوخۆی ئێران لەسەر حکومەت ودەسەڵاتەکەی کەم بکاتەوە ونەهێڵێت بهەر گیز ئەوە ڕوو نادات بەڵام پێچەوانەکەی ڕوودەدات ئەویش لەناو بردنی ئەم دەسەڵات و سستەمە دژە ئینسانییەی خۆیەتی .
ئەگەر هەر مرۆڤێکی نەک کوردزمان بەڵکو خەڵکی فەڕەنسا و بەریتانیا و هەر وڵاتێکی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕواست و ئەفریقاش بدوێنی و دەزانێت بەدرێژایی تەمەنی دەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی ئێران خەڵکی لەسێدارەداوە و چەوساندۆتەوە و بێ مافی کردووە هەمووجۆرە ئازادێکی ئینسانی ڕەتکردۆتەوە بۆیە حیزبەکانی ئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونە ئۆپۆزیسیۆن و چەکی پێشمەرگایەتییان خستۆتە سەر شان بۆ دژایەتی کردنی ملهوڕییەکانی دەسەڵاتی فاشیزم .
ئەی بۆچی بەشێک لە ڕاگەیاندنەکانی باشووری کوردستان زۆر بەلایەنگری دەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی ئێران هەواڵ وبابەتەکانیان بڵاو دەکەنەوە .
ئەم بۆچوونەش بەرامبەر دەوڵەتی تورکیاش هەر ڕاستە . کەوایە ئەم جۆرە ڕاگەیاندنانە ناتوانن سەربەخۆیانە لەڕاگەیاندن وەشان وبابەتەکانیان بڵاوبکەنەوە ، کەوایە دەبێت ڕاشکاوانە وڕاستگۆیانە ئەوە بڵێین کە لەئێستا کاریگەری بەهێزی فەرهەنگی دەسەڵاتی فاشیزم لەبواری ڕاگەیاندن و بەشەکانی سەربازی و پەروەردەیی و کەلتوری بەسەر کۆمەڵگای باشووری کوردستانەوە تەشەنە دەکات کەئەمەش زیاتر کۆمەڵگایی باشووری کوردستان بەرەو لێکترازان و تێکشکاندنی ئیرادەی مرۆڤایەتی و ئازادیخوازی دەبات کەدواتر زیاتر تاکەکانی کۆمەڵگا ڕاپێچی ملکەچ بوونی یاساکان وسیستەمی دژە ئینسانی و کۆنەخوازی فاشیزم دەکات .
هەر بە هۆی جێبەجێ کردنی پلانەکانی دژەئینسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوەیە کە بەردەوام نائارامی بۆم بارانکردنی باشووری کوردستان و تیرۆر درێژەی هەیە و هەروەها دەوڵەتی تورکیاش پلانە دژە ئینسانییەکانی لەهێرش و بۆم باران کردن و تیرۆر کردن لەباشووری کوردستان ئازادانە جێبەجێ دەکات لەدژی ئۆپۆزیسیۆنەکانی .
ئەم جۆرە هەنگاوانەش کەدژە ئینسانین وا لەدەوڵەتی عێراق دەکات زیاتر فشار بخاتە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بەئاسانتر هێزی سەربازی خۆی بنێرێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە و شار وسنوورەکانی ئەمەش واتە زیاتر بچووککردنەوەی هەیمەنەو جۆری ئیدارەدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دێت کە دواجار بەرەو نەمانی کۆتای دەسەڵاتی ئیداریی حکومەتی هەرێم دەچێت لەڕوویی ناوەڕۆکی ئیدارییەوە ئەگەر بشمێنێت هەروەکو شکڵی شێوازی ئۆتۆنۆمێکی کارتۆنی دەمێنێتەوە .
هەر بۆیە پێویستە تەواوی خەڵکی باشووری کوردستان و سەرجەم ئازادیخواز ویەکسانیخوازو مرۆڤ دۆستانی باشووری کوردستان و تەواوی ناوچەکە بەپێچەوانەی سیاسەت وفەرهەنگی ئەم جۆرەڕاگەیاندنانەکە دژە ئینسانی و پڕ لەجەواشەکاریی و خزمەت و سوودی بۆ دەسەڵاتی فاشیزم هەیە تێکۆشانی هاوپشتی و یەکگرتووانەی خۆیان بۆ پشتیوانی وهاودەنگی و هاوکاری سەرهەڵدانی شۆڕگێڕانەی خەڵکی ئازادیخواز و یەکسانیخوازی ئێران وڕۆژ هەڵاتی کوردستان ئەنجام بدەن .
ئەبێت ئەو بزانێن هەر جۆرە سەرکەوتنێکی ئەم تێکۆشانە جەماوەرییەی ئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان هەنگاوی کردارییە بۆ کردنەوەی دەرگایی هێنانەدی کۆمەڵگایەکی نوێ و باشتر لەناوچەکەدا ، بە ڕووخان و نەمانی دەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی ئێران نەک ئێران و ڕۆژ هەڵاتی کوردستان بەڵکو تەواوی وڵاتانی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و کوردستان بەرەو کرانەوەی کۆمەڵگا و هێنانەدی ژیانێکی باشتر ملدەنێ لەڕوویی هێنانەی ماف و ئازادییەکان و نەمانی جیاوازی چینایەتی .
نەفرەت لە ملهوڕی و کردەوە دژە ئینسانییەکانی فاشیزم و بڕوخێ دەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی ئێران .
بژی تێکۆشانی هەقخوزانە و ئازادیخوازو یەکسانیخوازانەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران .
بەدی بێت نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی
Leave A Reply

Your email address will not be published.