لەدرێژەی ناڕەزایەتی یەکانی خەڵکی ئێران ،ئەمڕۆ کۆبونەوە ناڕەزایەتی خانەنشیان لە پارێزگای کوردستان ئەنجامدرا !
ئەڵتەرناتیڤی شوورایی /شاری سنە
گردبوونەوەی ناڕەزایی خانەنشینانی لە پارێزگای کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ شەهریڤەر ١٤٠٢ئەنجامدرا .
کۆمەڵێک لە خانەنشینان لە کوردستان جارێکی دیکە بە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە چارەسەرنەکردنی داواکارییەکانیان کۆبوونەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە بە هۆی تێکچونی بارو دۆخی ئەمنی کە شارەکان بە سەربازگە کراون و لە شانۆی کۆمپانیای پەیوەندییەکانی سنە بەڕێوەچوو.
لەو کۆبونەوە نارەزایەتییەدا خواست وداواکارییەکانیان خستە ڕوو بۆ باشترکردنیانی ژیان و دابینکردنی مافەکانیان.