بەهۆی ئەنجام دانی خۆپیشاندانەوەلەشاری هەولێر کەسوکاری زیندانیانیش دەستگیرکران

0

ڕێگری کردن وسەرکوت کردنی کەسوکاری زیندانی سیاسی و چالاکوان وڕۆژنامەنوسان بە  ناڕەزایەتی وگردبوونەوە وبەرزکردنەوەی داواکاری بۆ ئازادبوونی زیندانی یەکانیان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان وپەرلەمانی کوردستان کردەوەیەکی دژەئینسانی ودژ بەئازادی ومافە جیهانی یەکانی مرۆڤە.

*ئەمڕۆ رێککەتی ٧/٢/٢٠٢١ وەکو کەسوکاری دەستگیرکراوەکانی بادینان ویستان  لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و پەرلەمانی کوردستان گردبینەوە و داوای ئازادکردنی زیندانیە بە ناحەق دەستگیرکراوەکانی خۆیان  بکەن،بەپێی هەواڵی زیانیاری یەکان  کە ژمارەیان ٧٦ کەسە لەسەر ئازادی بیروڕا ماوەی شەش مانگە چارەنۆسیان نادیارە.

یەکێک لەخانەوادەی دەستگیرکراوەکان باس لەچونیەتی دەستگیرکردنی کەسوکاریان دەکات.
کەسوکاری زیندانیانیش دەستگیرکران
بۆ/ ڕای گشتی
لەشاری ھەولێر لەباشوری کوردستان -عیراق: رێگێری لە گردبونەوەی کەسوکاری زیندانیانی بادینان کرا و خێزانەکانیان دەستگیرکران
ئەمڕۆ رێککەتی ٧/٢/٢٠٢١ وەکو کەسوکاری دەستگیرکراوەکانی بادینان ویستمان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و پەرلەمانی کوردستان گردبینەوە و داوای ئازادکردنی زیندانیە بە ناحەق دەستگیرکراوەکانی خۆمان بکەین کە ژمارەیان ٧٦ کەسە لەسەر ئازادی بیرورا ماوەی شەش مانگە چارەنۆسیان نادیارە.
بەداخەوە لە لایەن ھێزە ئەمنیەکانی پارتی لە بازگەکانی دھۆک، ئاکرێ و ھەولێر رێگەیان نەدا بچنە ھەولێر، چەند خێزانێکی دیکەش کە گەیشتبونە بەردەم UN بە شێوازێکی ناشارستانی دەستگیرکراون کە ژن و مناڵیشی تێدایە.
دواکارم UN، کونسۆل و بایلوزخانەی ولاتان لە ھەرێم و بەغداد، پەرلەمانی و گشت لایەنەکان بێنە سەر خەت و پێویستە دەستبەجێ کەسوکاری دەستگیر کراوەکان ئازادبکرێن و زیندانیەکانی بادینانیش کە لەسەر ئازادی بیرورا لە زینداندان چارەنۆسیان ئاشکرا بکرێت و ئازادبکرێن.
ئەیھان سەعید – چاودێری مافی مرۆڤ و کەسوکاری زیندانیکراوەکان.
٧/٢/٢٠٢١
Leave A Reply

Your email address will not be published.