ئایەتوڵاکانی ئێران، لەسەر بورکانێکی کۆمەڵایەتی ڕاوەستاون !

0

جمال کۆشش

 

لە ساڵیادی مەرگی ژینا ئەمینیدا بە کوشتاری زیاتر لە ٥٠٠ کەس و لەسێدارەدانی دەیان خۆپیشاندەر، بەزیندانیکردنی ٢٠ هەزار کەس، بەملیتاریزەکردنی شارو گەڕەکەکان، بە داخستنی ڕۆژنامەکان، گرتنی رۆژنامەنوس وسنودارکردنی توڕە ئەلکترۆنیەکان پاش درێژە کێشانی بۆ زیاتر لە ٦ مانگ،رژێمی سەرمایەی مەلاکان لە ئێران توانی ڕاپەڕینی ناسراو بە” ژن، ژیان، ئازادی” خامۆش بکات.

 

کۆماری ئیسلامی ئێران، هەر تەنها بۆ دانشتوانی ئێران مایەی بێمافی و هەژاری و سەرکوت و تۆقاندن نیە. بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مۆڵگەی تیرۆرو بێمافی ژنان و ژەهری دواکەوتویی و سیمایی سەدە تاریکەکانی مێژووە. بەتایبەت بۆ عێراق و کوردستان ڕاستەوخۆ بەشداری سەرکوت وبێمافییەکانی دەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێمە دژ بە خەڵکەکەی. لە ئێرانی ئەمڕۆدا، نزیکەی ٢٥-٣٠ ملیۆن لە دانشتوانەکەی لە خوارهێڵئ هەژارییەوەن.

 

بێکاری و گرانی، بەئاستێکی مەترسیدار بەربڵاوە. ئاپارتایدێکی جنسی دژە ژنی بە نۆرمێکی پاترۆیۆتیکی تیۆلۆژی لە یاساوژیانی کۆمەڵایەتیدا نوێنەرایەتی موتڵەقی دەوڵەت دەکات. هەر ناڕەزایەتیەکی کۆمەڵایەتی وسیاسسی وڕوناکبیری بە درۆن وساروخی نەهی لە مونکرو هەڵگەڕاوەو موفسد لەسەر زەوی تەفروتونا دەکات. کۆماری ئیسلامی، چیدی ناتوانێت کێشە قووڵە نێوخۆییەکانی بە مانۆڕە سەربازییە دەرەکیەکان بشارێتەوە.

 

لە ڕاپەڕینی ساڵی ڕابردودا، کۆماری ئیسلامی لەمێژووی ٤٠ ساڵەی تەمەنیدا یەکەمجار بوو مەرگی بە چاوی خۆی دی. ئایەتوڵاکانی نێو ئەم رژێمە سیاسیە، لەسەر تەقینەوەیەکی گەورەی کۆمەڵایەتی قەرارییان گرتوە.

 

بەهێزنین کۆماری ئیسلامی، بەهێز بوون. ساڵیادی کوشتنی ژینا، بە ئامانجی کۆتایی دەسەڵاتدارەتی کۆماری ئیسلامی ڕێز لێدەگرم. ساڵی ئایندە، ساڵی سەرنگونی کۆماری سێدارەو مێژووی نوێ دەستپێدەکات. ساڵی یەکسانی ژن وپیاو ساڵی ڕێنسانسی سۆشیالیستی و ڕزگاری کۆمەڵایەتی دەبێت.

Leave A Reply

Your email address will not be published.