لە هەمووی ترسناکتر لە سیاسەتدا مرۆڤی بەرژەوەندی خوازە ، ئەوانن کە پێگەی سیاسی بۆ بەرژەوەندی یەک لایەنەی خۆیان بە کار دێنن!

0

نوسینی /نەرمین نەجمەدین مامۆ

لێرەدا دەمەوێت ئاماژە بە دوو جوری ترسناکترینیان بکەم کە تەواو کەری یەکن! یەکەم/ ئەوانەن کە دەبنە گروپێک و دبلۆماسیەتیان بۆ پێگە و مەرامی خۆیان بە کار دێنن و ئامانجی سەرەکیان دەبێتە بەرجەستە کردنی کەسانێکی لاواز لە ڕوی فکری و سیاسی و کۆمەڵایەتی لە دەوری خۆیان و لەم چوارچێوەیە گەشە دەکەن و دەخولێنەوە!
دووەم/ ئەوانەن لە ڕوی فکر و سیاسیدا زۆر لاوازن و دەبنە دار و دەستەی ئەوانی تر، مل کەچ دەکەن بۆ بڕێ بەرژەوەندی تاکە کەسی.
لە حاڵەتی دووەم ئەو کەسانە کەسایەتی لاواز و بێ هەڵوێست و بێ ئیتیما و بێ ئامانجیان لێ دەردەچێت! لە هەمووشی کارەسات بارتر ئەوەیە وا درووست دەکرێن لە لاین ئەوانیتر کە هیچیان لە دەست خۆیان نیە، تەنانت لە پێناو بەرژەوەندیەکانیان چاو لە هەموو ناهەقیەک و کەم و کوڕیەک دەپۆشن و خاوەنی هیچ هەڵوێستێکی تایبەت بە خۆیان نین! لە ڕاستیدا هەردوو لایان کۆیلەن؟!
لە بار بردنی ئەم بازنەیە تا ئاستێک ئاستەمە، پێویستی بە خەباتی فکری و تێکۆشانی نەپساوە و هۆشیاری سیاسی و پشووی درێژ و بەردەوامی هەیە.
Écrire à Awat Rasul
Leave A Reply

Your email address will not be published.