با ڕێگا لەملهوڕیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بگرین!

0
بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بەهەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەدژی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی نیشتەجێی هەرێم
بڕیارە ئەمجارە هەڕەشەو فشارەکانی کۆماری سەرکوتگەری ئیسلامی ئێڕان، بەهاوکاری حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، بۆ چەك داماڵین لە ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی وکۆکردنەوەیان لە کەمپی ئاوارەییدا، بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە. بێگومان مەترسی ئەم پلانە جگەلەوەی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران، کەلەخاکی هەرێمدا نێشتەجێن، ڕووبەڕووی تیرۆر ئاوارەیی وکوشتار ئەکاتەوە، هاوکات ژیان و ئاسایشی خەڵکی کوردستان تێک ئەدات و بەڵای جەنگ ومیلیتاریزم و ئاوارەیی بۆ سەر دۆخی ناهەمواری هاوڵاتیان زیاد دەکات.
بێگومان ئەم هەڕەشەو پیلانگێریەی کۆماری ئیسلامی ئیران، بەدوای یەك ساڵ بەسەر دەستپێکی خرۆشانی نارەزایەتی ژنان لاوان و کرێکاران ومامۆستایان خەڵکی زەحمەتکێشی سەراسەری ئێراندا، هاتۆتە کایەوە، کە ئاڵای ئازادی، یەکسانی و خۆشگوزەرانی هەڵکردوە و کەوتۆتە ململانێێیەکی قوڵەوە لەگەڵ ئەم ڕژێمە نەگریس وئینسانکوژەدا. کۆماری ئیسلامی ئێران لەم هەرەشەو دەستیوەردانەیدا بۆ چەك دامالین و نەهیشتنی ئۆپۆزسیونی ئیرانی وەلامێکی شکستخواردوە بەو قەیران ونارەزایەتیە بەرفراوانەی کەتا ئاستی هەڕەشەی ڕوخاندنی شورشگێرانە، قورتمی گرتوە و دەیەوێت لەم ڕێگایەوە لە ئاستی ناوخۆدا فەزای ترس وتوقاندن لە پاڵ سەرکوت گرتن وکوشتو کوشتار وئێعدام ودەستگیرکردنی هەڵسوڕاوانی سیاسی،
قودرەتی خۆی بەسەر خەڵکی ئیراندا داسەپێنی وشارەکانی کوردستان میلیتاریزە بکات وە لە ئاستی ناوچەیی وجیهانیدا خروشانی نارەزایەتیە جەماوەریەکانی ئیران بکاتە خەتای ئەو هێزانەی ئۆپۆزسیۆنی ئیران کە لە کوردستانی عیراقدا جێگیرن.
بەم جۆرەش ناوەڕۆکی سەرکوتگەری وکارنامەی ڕەشی خۆی پێداپۆشێت. ئەمە لەکاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی ئیران ڕژێمێکە کە لەلایەن جەماوەری بەرینی کرێکاران و بێبەشان و ئازادیخوازانەوە ‌حوکمی مەرگی دراوە، لە ناوخۆی ئێراندا بە سەرکوت و زیندانی کردن و ئەشکەنجەدان ڕووبەڕووی جەماوەری ناڕازی ئەبێتەوە. لە دەرەوەی سنورەکانیشی ئەیەوێت مافی هەڵسوڕانی سیاسی لە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بسەنێتەوە. بەم کارەشی نەک هەر دەست لە کوردستان و عێراق وەرئەدات، بگرە کوشت و کوشتار و نائامن کردنی زیاتری کۆمەڵگەی لێ ئەکەوێتەوە.
کەوایە نابیت ئێمە خەڵکی ناڕازیو ئازادیخوازی کوردستان ڕیگە بدەین ئەحزابی ناسیونالستی کوردو ئەحزابی ئیسلامی شیعەو حکومەتەیان چارەنوسی خەڵك بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئیرانەوە شەتەك بدەن و کۆمەلگا بەرەونا جێگیری ونا ئارامی زیاتربەرن. پێویستە جەماوەری ئازادیخواز لە عێراق و کوردستان بە هەر شێوازێکی گونجاو بۆیان ئەکرێت دژ بەم بڕیار و پلانە بوەستنەوە و ڕێگە نەدەن لەوە زیاتر کوردستان و عێراق ببێتە مەیدانێک بۆ دەستیوەردانی زیاترو و یەکلاکردنەوەی سیاسەت و پلانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران. وەستانەوە و پەردەهەڵماڵین لەسەر ئاکامە کارەساتبارەکانی دەخالەتی سیاسی وسەربازی کۆماری ئیسلامی ئیران، لەئاستی دەرەوەو جیهاندا ئەرکی دەستبەجێ ئازادیخوزان ومرڤدۆستانە لە هەرجیگایەك بن.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەرباری ئەوەی هەر جۆردەخالەت ودەستیوەردانی سیاسی وسەربازی کۆماری ئیسلامی ئیران ودەوڵەتانی ناوچەکە بەتوندی ئیدانە دەکات. خۆمان بە بەشێک لەم خەباتەی ئازادیخوازان ئەزانین وبەتەواوی توانامانەوە بۆ بە شکست کێشانی ئەم پلانە هەوڵ ئەدەین.
هەر کۆمەك وهاوکاریەك لەدەستمان بێت بۆ هەڵسوراوانی سیاسی وئەو پەنابەرانەی لە کوردستاندا داڵدەدراون، بە ئەرکی خۆمان دەزانیین، هاوکات ڕای ئەگەیەنین کەهەرجۆرە هاوکاریکردن و بەشداری کردنێکی حکومەتی هەرێم و عێراق لەم پلانە گڵاوەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا،
تاوانێکی گەورەدەکەن وڕووبەڕووی ناڕەزایەتی ونەفرەتی ئێمەو هاولاتیان دەبنەوە.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٩/٩/٢٠٢٣
Leave A Reply

Your email address will not be published.