ڕاگەیاندنی شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان سەبارەت بە ساڵیادی شۆڕشی ژینا

0
خەڵکی تێکۆشەر و ئازادیخواز و یەکسانیخوازی  کوردستان!‌
خەڵکی کرێکار وزەحمەتکێشی کوردستان
ئەوا یەک ساڵ بەسەر  کوشتنی بەناهەقی  ژینا ئەمینی لەلایەن ڕژیمی  فاشیزمی  ئیسلامی ئێراندا گوزەر دەکات ،ئەم تاوانەی کە بەرامبەر ژینا کرا بۆتە هۆی کڵپەی بەهێزی ئاگری تووڕەیی و ناڕەزایەتیی کۆمەڵانی خەڵکی لە کوردستان و سەرانسەری ئێران بەرپاکرد ، لەماوەی ئەو ساڵەدا کە تێدەپەڕی بۆ یەک چرکەش خیابانەکان چۆل وبەتاڵ نەبوو لە بەرخودان وناڕەزایەتی گەنجان ولاوان وژنان وکرێکار و مامۆستایان وسەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا کە بەیەک دەنگ لەدژی کردەوە دژە ئنساننیەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران وەستانەوە.
ئەم هەڵوێستەش نیشانەی ئەو پەڕی هەست کردن بەبەرپرسیارێتی یە کە لەکۆمەڵگا بە هەبوونی ووشیاری تێکۆشانی ئازادیخوازی ویەکسانیخوزای وهاوپشتیخوازی ئەنجامدراوە جێگای دەستخۆشی وپشتیوانی هەرمرۆڤێکی ئازادیخوازو مرۆڤ دۆستە لە کۆمەڵگا و لە جیهانی مرۆڤایەتی دا.
بەهۆی سەپاندنی زۆرەملیانەی یاساکانی ملهوڕی چەوسانەوەی دەسەڵاتی ڕژێمی ئیسلامی یەوە هەر چین وتوێژێک ڕوبەڕووی چەوسانەوە ونایەکسانی زیاتر بۆتەوە لەگەڵ ئەوەی بەرزکردنەوەی خواست وداواکارییەکانی چین وتوێژە  جیاوازەکان لەخیابان  وشەقامەکان درێژەی هەبووە لەهەمان کاتیشدا داواکاری و بەرزکردنەوەی دروشمە ئازادیخوازی ویەکسانیخوازی وچینایەتی کرێکاران و بەشمەینەتەکانی کۆمەڵگا پێکەوە هائاهەنگ کرابوو ئەمەش سیمای شۆڕشی ژن ژیان ئازادی گەشەوە و بەهێزتر کردووە و کاریگەری ئەرێنی باشتر وچالاکتر کردووە.
ئێمە وەک شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان لە سەرو بەندی ساڵیادی بەناهەق کوشتنی ژینا و کوشتنی ژنان وگەنجان ولاوانی تێکۆشەری ئازادیخواز کەبەهۆی بەشدارییان لەخۆپێشاندانەکانەوە کراونە قوربانی یان زیندانیکراون جارێکی تر بەرپرسانی باڵای ڕژێمی ئیسلامی ئێران وەکو تاوانبار دەناسێنین و داواکاری لە ڕێکخراوەنێودەوڵەتیەکانی تایبەتمەند بە بەرگری کار لەمافەکانی مرۆڤ کە بەزووترین کات ئەو تاوانبارانە ڕاپێچی دادگای نێودەوڵەتی بکەن و بەشکرا بەهۆی ئەنجامدانی تاوانەکانیانەوە سزابدرێن .
لەو ساڵیادە ئێمە پشتیوانی وهەماهەنکاری وهاوپشتی تێکۆشانی یەکگرتوویی سەرجەم حزب وڕێکخراوەکانی کوردستان و ئێرانین دژ بە پلان وسیاسەتی دژە ئینسانییەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران هەر بۆ ئەو مەبەستەش داواکارین کە هەرچی زووترە باشتر وچالاکانەتر بێنەمەیدان بۆ تێکۆشان بۆ پشتیوانی تێکۆشان و ناڕەزایەتی یە جەماوەرییەکانی ناوخۆی ئێران وکوردستان. لەپێناو بەرپاکردنی ناڕەزایەتی و مانگرتنی سەرانسەری لە شارەکانی کوردستان وئێران دژبە سیاسەتی سەرکوتگەرانەی کۆماری ئیسلامی .
سەرکەوتووبێت تێکۆشانی جەماوەری خەڵکی ناڕازی  بۆ هێنانەدی ژیانێکی باشتر
ژن ژیان ئازادی
بڕوخێ ڕژێمی ئیسلامی ئێران
بەیەکەوە لەتێکۆشانی جەماوەری بەدی دێت  نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی
شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان
١٠/٩/٢٠٢٣
 
Leave A Reply

Your email address will not be published.