بایکۆت دەست پێدەکاتەوە لە باشووری کوردستان !

0
ئەلتەرناتیڤی شورایی، سلێمانی
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە سلێمانی ڕایانگەیاند”لە ڕۆژی ١٣ / ٩ / ٢٠٢٣ دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بە پەروەردە و خوێندنی باڵاوە ناکەینەوە و بایکۆتی سەرتاسەری کراوە ڕادەگەیەنین، وە داوا لە سەرجەم مووچەخۆران و هاوڵاتیان و فەرمانگەکان دەکەین.
کە لە سبەی یەکشەممەوە دەرگای فەرمانگەکان دابخەن و بایکۆت ڕابگەیەنن” لە کۆنگرەکەدا ئاماژەیان بەوەشدا کە سازش لە مافەکانیان ناکەن کە دیارترینیان بریتین
١ــ چارەسەرکرنی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بەر لەدەستپێکردنی یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن.
٢ــ گێڕانەوەی مووچە فەوتاو و دواکەوتوەکان. ٣ــ ڕێکخستنەوەی پێدانی مووچە کە لە.
٣- ڕۆژ جارێک تێپەڕ نەکات.
جێگای ئاماژە پێدانە 70 ڕۆژە موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان موچەیان پێنەدراوە و ساڵانی ڕابردووش موچەی دەیان مانگیان فەوتاوە، یان پاشکەوت کراوە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.