بەیاننامەی ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی شاری “سەقز” سەبارەت بە مێلیتاریزەكردنی ئهو شاره لهلایهن ڕێژیمهوه
ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی شاری “سەقز” سەبارەت بە مێلیتاریزەكردنی ئهو شاره لهلایهن ڕێژیمهوه بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.
دەقی بەیاننامەکە بەم چەشنەیە:
بهناوی ژن، ژیان، ئازادی
ساڵوەگەڕی شۆڕشی ژینا نوێکردنەوەی پەیمان لەگەڵ خوێنی شەهیدان و ئەمەگناسی بۆ بریندار و بەندکراوانە.
خەڵکی خاوەن هەست و نیشتمانپەروەر و ئازادیخوازی سەقز، بەردەوامیمان لە خەبات و ئەمەگناسی بۆ خوێنی شەهیدان و داکۆکی لە هەموو مافە پێشێلکراوەکانمانە.
ئێوە پەروەردەی خەباتی ڕەوای گەلەکەمانن، ئێوە شاهێدی دەیان شەڕ و تاڵان و گەمارۆدان بوون و مانەوەی ئێستا و ڕابردوومان بەرهەمی چاونەترسی و ئازادیخوازیی ئێوەیە.
ئێوە بوون ساڵی ٥٨ ڕووبەڕووی دەسەڵاتی خومەینی بوونەوە و بە دەنگنەدانی خۆتان ناڕەوایی ئەم ڕێژیمەتان ئاشکرا کرد. ئێوە بوون بە دەستی خاڵی لە بەرانبەر ئەو هێزە نیزامی و ئیدۆلۆژیکەی کۆماری ئیسلامی خۆڕاگرانە وەستان.
ئەم بەرگری و خۆڕاگری و ئازایەتییەی ئێوە چۆکی بە دوژمنان دادا و ئەوەی کە ئێستە ئەتوانین بە زمانی دایکیمان قسە بکەین و دابونەریتە نەتەوەییەکانمان بەڕێوە ببەین، بەرهەمی ئەو بەرگری و ئازایەتییەیە.
هاوشارییانی ئازیز، نەترسی و شۆڕشگێڕی دەبێتە هەوێنی خەباتی نوێمان.
دوژمن باش بزانێت، هەزار هێندە هێز بێنێتە سەرمان، دە ئەوەندە دووربین و کەشی ئەمنییەتی بخاتە سەر شارەکەمان، بە بوونی ڕۆڵە زانا و تێگەیشووەکانمان هەمووی پووچەڵ دەکەینە و ناهێڵین ئەم کەرەستانە ببنە هۆی ئازاری تەنیا منداڵ و لاوێکمان.
خەڵکی خۆشەویستی سەقز پاراستنی ئێوە و ڕۆڵەکانی ئەم گەلە یەکەم ئەرکی ئێمەیە و ئەمجارەش دەسەڵات دێنینە سەرچۆک.
پشتی یەک دەگرین و دوژمن دەبەزێنین.
ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی شاری سەقز
١٦ی خهرمانانی ١٤٠٢