لە غاباتی قەڵادزێ 3 کەس کوژران !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/فەرمان چۆمانی
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند “کاتژمێر 9:05 خولەکی ئەمشەو تەرمی 3 کەس گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ بەناوەکانی ( عومهر عهبدوڵا محهمهد) لەدایک بووی 1978، وە (محهمهد هۆمهر عهوڵا) لەدایک بووی 1973 پیشەی کاسب، وئیسماعیل عهبدوڵا پیرۆت لەدایک بووی 1980،
پیشەی کاسب، سەرجەمیان دانیشتووی قەڵادزێن و لە ڕەگەزی نێرن، دوای پشکنین و توێکاری بۆ تەرمەکانیان لە پزیشکی دادوەری قەڵادزێ دەرکەوت شوێنەواری فیشەک بەسەر جەستەی هەر سێک تەرمەکانەوە هەیە” پۆلی گوتیشی ” هێزەکانمان لە پۆلیسی قەڵادزێ دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە”
Écrire à Awat Rasul