هەرکەسێک بەپێی ویست وگرێدراوی سیاسیەکەی باس لەیەکێتی بێکاران دەکات ،لەو ڕوانگەیەشەوە ئەو مێژوە دەشێوێنێت!

0
دۆسیەک ئامادە دەکرێت, هەموو هەفتەیەک ڕۆژانی یەک شەممە .
وەڵامی بەشداربووان کە پێکهاتوون لە هەڵسوڕاوانی سیاسی ودەرونناس و کۆمەڵناس  بڵاو دەکرێتەوە، ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی.
سەرنجتان ڕادەکێشێت بۆ پرسیار لەئێوەی بەڕێزان  ‌ئایا لەقۆناغی ئێستادا بێکاری بۆتە کێشەیەکی گشتی لەکۆمەڵگای کوردستاندا ؟ ئەگەر بۆتە کێشەیەکی گشتی بۆچی خودی چارەسەری بێکاری نەبۆتە تێکۆشانێکی گشتی جەماوەری ؟ ئایا لەکۆمەڵگادا بەهۆی زیاد بوونی بێکاریەوە ژنان زیاتر بەرەو چەوسانەوەی زیاتر ئاراستە ناکرێن ؟ / ڕێکخراوی بێکاران چۆن و بۆچی دروست بوو لەڕابردوو ؟ /ئایا لەکۆمەڵگادا بەهۆی زیاد بوونی بێکاریەوە ژنان زیاتر بەرەو چەوسانەوەی زیاتر ئاراستە ناکرێن ؟ ئایا لەقۆناغی ئێستا چۆن دەتواندرێت چارەسەری کێشەی بێکاری بکرێت ؟
بەشی دووەم
ئامادەکردنی /ئاوات ڕەسوڵ و عمر چاوشین

نوسەرو ڕۆشنبیر، ئەکرم غەریب ، تایبەت بە دۆسیەی بێکاری دەڵێت، بۆ وەڵامەکانی بەڕێزتان دەبێت بڵێم ، بەلەبەرچاوگرتنی هەلومەرجی ئابوری جیهان وناوچەکە خودی سەرمایەداری لەقەیرانێکی قوڵی پیشە سازی وئابوری قوڵدایە ،کە ئەوە هیچ ڕونکردنەوە هەڵناگرێت .

 

قەیرانەکان هەمیشە لەزۆری کاڵا بەرهەم هاتوەکانەوە سەرچاوەدەگرن ،،،، لەهەموو هەلومەرجێکی قەیراناویدا کرێکاران باجەکەی دەدەن ،ئیدی پرۆسەی کار خودبەخود خاودەبێتەوە ،کەمترین ڕێژە پێویستیان بەهێزی کاری کرێکارانە ،لێرەوە بێکاری دادەکەوێ ،ئەمەلەپرۆسە گشتی یە جیهانیەکە دایە ،، بەڵام لە عێراق و کوردستان کە لەهەمان یاسا بێ بەشنین و بەدورنین .

عێراق تێکڕا بوەتە بازاڕێکی گەورەی کاڵا بەرهەم هاتوەکانی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە، بچوکترین پێداویستی ژیان لە(چین )ەوەدابین دەکرێت ، هەموپرۆسەی کاروپیشەسازی ڕاوەستاوە ، ئەوەی کەزیاتر لەعێراق و کوردستان کارایە بازرگانی نەوتە ، کە ئەو دوو سێکتەرەش کەمترین ڕێژە پێویستی بەهێزی کارە پرۆژەکانی بینا سازیش بە هەمانشێوە؟خودی ژوری بازرگانی سلێمانی هاواری لێ هەستاوە کە زیاتر لەپێنج هەزار پرۆژەیان وەستاوە.

چەندین خاوەن کۆمپانیا مایەپوچ بوون ،، هەموو ئەوانەش ئاماژەیەکی ڕونە لەبێکاریەکی فراوان لەبەرامبەردا خەڵک بەژیانێکی کولەمەرگی وکەمترین پێداویستیەکانی ژیان ڕۆژانە بەڕێ دەکەن ،،، ئەڵتەرناتیڤ دەپرسێت ،

 

بێکاری چۆن نەبوەتە ڕێگای تێکۆشان بۆ شۆڕش ؟ نوسەر دەڵێت ، من وای دەبینم کە لەمێژە خەباتی دژی بێکاری دەستی پێکردوە ، ئەوە بەجیا لە (خەباتی یەکیەتی بێکاران ) کە ڕوداوو ڕەهەندی جیای دژ بەبێکاری پیشان داوە ،،، سەرجەم ناڕەزایەتی مامۆستایان وفەرمانبەران و ناڕەزایەتیەکانی تریش دژ بەبێکاری وداواکاری موچە دژی بێکاری بوە خودی ئەم جۆرە خەباتە. ئاواگشتی دەبێتەوەو ئامانج لەوجۆرە خەباتەش خەباتی سۆسیالستی نی یە ،،،تاڕەهەندی جیا وەربگرێ وئامانجی جیای هەبێت .

جەبار محسین ،هەڵسوڕاوی کۆمۆنیستی ، لەسەر بێکاری دەڵێت ،کێشەی بێکاریی یەکێکە لە کێشە هەرە گەورەکانی کۆمەڵگەی کوردستان. هەرچەندە هەتا ئێستا لە سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراوەوە ڕێژی بێکاری نەخراوەتە ڕوو. بەڵام لەو باوەڕەدام کە ڕێژەی بێکاری نزیکە لە سەدا سەد.

ئەم بۆچونە چۆن وایە؟ لە کاتێکدا ئەوانەی لەسەر کاریشن موچە وەرناگرن ئیتر چۆن بە بێکار حساب ناهێنرێن. لە کوردستان لە غەیری دەسەڵاتداران و دەست و پێوەندەکانیان کە کارێکی شیاوی نییە.

تەنانەت ئەگەر بڕوانینە پێشمەرگەش هەر بەهەمان شێوەیە. هەموومان ڤدیۆی ئەو پێشمەرگانەمان بینیوە کە بۆ بێ نانی مناڵەکانیان دەگرین. یان ئەو پێشمەرگانەی ڕێگەی کۆتایی هێنان بە ژیانیان دەگرنە بەر لەبەرئەوەی تەحەموولی ئەو قورساییە ناگرن کە تێی کەوتوون.

دەستفرۆشی یەکێکە لەو کارانەی کە ژمارەیەکی بەرین لە خەڵکی کوردستان لە تاو هەژاری دەستیان بۆ بردووە ، بەڵام ئەمە کارێک نییە کە هیچ زەمانێکی بۆ ئێستاو ئایندەیان تێدابێت ،کەچی لەگەڵ ئەوەشدا لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە هێرش دەکرێتە سەریان و عەرەبانەو شتو مەکەکانیان دەشکێنن و دەردەکرێن و ڕێگەیان پێ نادەن کارەکەیان بکەن. هەموو ئەو دیاردانە ئەوەمان نیشان دەدەن کە بێکاری لە ڕێژەیەکی ئێجگار مەترسیداردایە.

هەموو ئەم کێشانە کە لە ڕەگەوە نیشانەی دیاردەی بێکارین لە کۆمەڵگەدا ناونیشان و شێوازی تایبەت بە خۆی وەرگرتووەو ناڕەزایەتیش لەبەرامبەریدا لەژێر ئەو ناونیشانانەدا بەڕێخراوە. مووچەخۆران بۆ سەندنی موچەکانیان هاتوونەتە مەیدان. دەستفرۆشان و توێژەکانی تریش هەریەکە بە ناونیشانی خۆی کە هەمووی سەرچاوەکەی بۆ بێکاری دەگەڕێتەوە.

 

بەڵام ئەو ناڕەزایەتیانە سەرتاسەری و لەژێر ناونیشانی بێکاریدا نەهاتۆتە مەیدان و بێکاریشی نەکردۆتە نیشانە. وەهەروەها ، نەبوونی ڕێکخراوێک بۆ بێکاران یەکێکە لە هۆکارەکانی سەرتاسەری نەبوونی ئەم ناڕەزایەتییانە. چارەسەری مەسەلەی بێکاری زۆر بەسادەیی بوونی هەلی کارو پرۆژە ئابووریەکانە لە وڵاتدا. بەڵام لە کوردستان دەسەڵاتێک لە ئارادایە هەموو بیرکردنەوەو بەرنامەی بۆ دزینی داهاتی گشتی کوردستانە، دەسەڵات یاساو دادگاو پەرلەمان و هەڵبژاردنەکانیشیان بۆ زامن کردنی ئەم دزیە ئاشکرایەیە.

 

کەم نین ئەو کەسانەی کە ویستوویانە پرۆژەی ئابووری لە کوردستاندا بخەنەگەڕ بەڵام ئەم دەسەڵاتە ڕێگەی پێ نەداون و بەرەو ئیفلاسی بردوون. ئەم دەسەڵاتە لە غەیری بازرگانی هیچی تر نازانێ. بازرگانی نەوت و غاز، هەناردەو هاوردەو دانانی باج بۆ پڕکردنی کیسەی هەمیشە پڕ نەبوویان.

 

ئەم دەسەڵاتە سی ساڵە داهاتی ئەم کوردستانە دەدزن ، بەڵام هەتا ئێستا خاوەنی یەک بانک نین کە خۆشیان پشتی پێ ببەستن و باوەڕدار بێت لایان. لەبەرئەوە هەموو سەرمایەکانیان لە بانکەکانی دەرەودا کڵۆم داوەو لەو وڵاتەش سەرمایەگوزاری پێوە ئەکەن نەک لە کوردستان. دەسەڵاتێک بەم جۆرە کۆمەڵگە ببات بەڕێوە لە ئەجندەیدا ناتوانێ پرۆژەی ئابووری ببێ و هەلی کار بدۆزێتەوە بۆ هاوڵاتیان. ئەم دەسەڵاتە سەرچاوەی کێشەکانە.

لەبەین بردنی ئەم دەسەڵاتە یەکێکە لەڕێگەکانی چارەسەری مەسەلەی بێکاری. ئەم دەسەڵاتە بە جۆرێک کۆمەڵگەیان لە کێشەو گیروگرفتی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسیدا نوقم کردووە هیچ نارەزایەتییەک ناتوانێ بێتە مەیدان ئەگەر پەیوەند نەبێتەوە بەتەواوی ئەو کێشانەی تریشەوە کە بەسەر خەڵکیدا سەپاندویانە.

کرێکارو زەحمەتکێش بەمەجبوری دەبێ باس لەو کێشانە بکەن بڵێن ئازادی ڕادەبڕین و خۆپیشاندان و ڕۆژنامەگەریمان دەوێ ، دەبێ باس لە کێشەی ژنان بکەن و دژی کۆنەپەرستی بۆستنەوە ، دەبێ دژی گەندەڵی و فەسادی ئیداری و ئەخلاقی و …هتدا بوەستنەوە.

بەڕاستی ئەو کۆمەڵگە بەتەواوەتی داڕزاوە. لەبەرئەوە هیچ سەیر نییە ئەگەر بزووتنەوەیەکی سەرتاسەری لە دژی بێکاری بە تایبەت نەهاتۆتە مەیدان.

چی بووترێت کە هەموو شتێک لەمپەرە لەبەردەم ژیانێکی شایستەدا بۆ مرۆڤی ئەم سەردەمە، بە هۆی ئەم دەسەڵاتەی کوردایەتیەوەیە .

( دڵشاد مارف) هەڵسوڕاوی کۆمۆنیستییە، سەبارەت بەبێکاری لەکوردستان . هاوڕێ دڵشاد دەڵێت، هیچ جیاواز نیە لەو دەرهاویشتە قەیرانگرتوەی سەرمایەداری کە خۆی دەیخوڵقێنێت بەمیکانیزمە جیاوازەکانی کەدەیگرێتە بەر…

 

پلەبەندی و قۆناغەکان هاوکێشەکە ناگۆڕێت .سستەمی حوکمڕانی وەک پێداویستی هێزی کار دەخاتەگەڕ لەهەمانکاتدا بۆملدان وچونەژێرباری کارگەر بەویستی سەرمایە ، پرولیتاریا دەرگیری ناهەمواریەکان دەکرێت چ بەجەنگ . قەیران . کێشەی جوداکاری، بەگشت شێوازەکانی سەرباری ئەمانەش بەگژداکردنی کارگەر بەجیاوازی لێهاتوی . کەمکردنەوەی کرێ .دەرخستنی ئەولەشکرەی ئامادەبەکارەو بێکارکراوە هتد ..بەڵام کێشەی بێکاری لەکوردستاندا هێندە ڕێژەکە لەبەرزبونەوەدایە کۆی خانەوادەکانی کرێکارانی گرتۆتەوەو کاریگەری لەسەرکۆی چەمکەکانی ژیانی تاکی ناوکۆمەڵگە داناوە، ڕۆژانە لەشکری بێکاران فراوانترو بارودۆخی خێزانەکانیان بەرەوخراپتر دەڕوات وەک هەڕەشەیەکی بێئەملاو ئەولای سەرمایەداران دانراوە لەبەردەمی کرێکاردا .

 

ئیدی زیادکردنی سەعاتکار ودواخستنی پێدانی کرێی کارەکەی پێنەدانی مافەکانیتر بەکاردێنێت ، کەواتە هەرکیشەکە کۆی پرولیتاریای گرتۆتەوە….. کاتێک باس لەچارەسەری بێکاری دەکرێت تێڕوانینی جیاواز لەخۆدەگرێت .ئەگەر سەیری سەندیکالستێک یان چەپێکی وردە بۆرژوازی بکەین دەبینین لەڕیفۆرمێکی کۆتوبەنداوی بەویستی بۆرژوازی دەڕواننە چارەسەری بێکاری..

 

باس لەیاسای کاردەکەن وەئەمەشمان بینی کە کۆمۆنیزمی بۆرژوازی لەدارشتنی یاسای کاردا دەیانویست کاریگەریان هەبێت .بەڵام یاسا ، یاسای حوکمڕانێتی سستمی بەردەستە کەهیچ کاتێک ناکرێت لەبەرژەندی خۆیدانەبێت ..ئەمەش هێندەیتر کێشەکەقوڵتر دەکات لەجیاتی بنبڕ وچارەسەری بکات…

وەئێمە چارەسەری ئەم کێشەیە بەشێوازێکی تر دەبینین .دەکرێت لەهەنگاونانی تێکۆشانی کارگەردا بەمیکانیزمێکی خەباتکارانە بسەپێنرێت بەسەر بۆرژوازیدا بەدابینکردنی بیمەی بێکاری یان کاری گونجاو بۆبێکاران.، ئەگەر کارگەر هێزی لەخۆیگرت ،وەتوانستی خۆی نیشاندا بۆرژوازی وەک ئازارشکێنیک دەست بۆ کەمکردنەوەی بێکاری یان بیمەی بێکاری دەبات .

ئێمە بێکاری ودەرهاویشتەکانیتری سەرمایەداری بەسەرپرولیتاریا لەڕیفۆرم یان دابینکردنی کاردا نابینینەوه بەڵکو بەهەڵوەشاندنەوەی کاری بەکرێ و دەستبردن بۆ ئەنجومەنە هەرەوەزکاریەکان وەک کۆتاهەنگاو چارەسەر دەبینین لەکۆتا جاردا دەپرسن ڕێکخراوی بێکاران چۆن، وە بۆچی دروست بوو؟ پێش هەموشتێک ڕێکخراوی بێکاران باڵی جیاوە بوو بوو لەیەکێتی بێکاران ..

دەکرا بڵێیت یەکێتی بێکاران وەک ڕێکخراوێکی کرێکارانی بێکار چۆن دروست بو؟ دیارە هەرکەسێک بەپێی ویست وگرێدراوی سیاسیەکەی باس لەیەکێتی بێکاران دەکات ،لەو ڕوانگەیەشەوە ئەو مێژوە دەشێوێنێت ،بەڵام ئەگەر بمانەوێت ئەو مێژوە وەک خۆی بخەینەڕوو دەبێت زۆر بەوردی و ئاگایانە ڕۆبچینە نێو کایەکانی دەستبردن بۆپێکهێنان وسەرخستنەسەر ڕێچکە ی کارکردن لەیەکێتی بێکاران و گرێ وگۆڵەکانی بەردەم ئەم ئیتحادیەو جیابونەوەو کاریگەری خەت ومەیلە جیاوازەکانی ناو یەکێتی بێکاران .

بەکورتی یەکێتی بێکاران یەکەم جار لەسلیمانی بەناوی شورای کرێکارانی بێکارەوە هاتە پێش ، وە لەئەنجامی گەیشتن بەکاری سەرتاسەری وهاوخەباتی وگرێدانی لەگەڵ بێکارانی هەولێر بەکۆی دەنگ ، یان بڵێین بەزورینەی دەنگ شورای کرێکارانی بێکار بوبە یەکێتی بێکاران، لەکۆبونەوەیەکی فراواندا یەکەم دەستەی بەڕێوبردنی یەکێتی بێکاران دیاریکراو پرەنسیبی کۆبونەوەی گشتی کردە یەکەم سەرخەتی کارکردنی .

دواتر پەیرەو پرۆگرامی یەکیتی بێکاران لەلایەن دەستەی هەڵبژێردراو خرایەڕو .سستمی کارکردن تێیدا دیموکراتیەتی شورای لەخۆگرتبوو …

ڕۆژانە خەڵکی بێکار دەهاتن پەیوەست دەبون بەم ئیتحادیەوە .بەڵام بەتێگەیشتنە جیاوازەکانی خۆیانەوەو ئومێد هەڵچنینیان بەدابینکردنی کارەوە .هەندێک وەک مەکتب تەشغیل ..نوسینگەی کار ..دەیانڕوانیە یەکێتی بێکاران …

ئێمەش بەگشتی دەهاتین باسی یەکێتی بێکاران و ئەرکەکانی یەکیتیەکەمان دەکرد بۆمان ڕوندەکردنەوە کەئێمە نەدەتوانین کاردابین بکەین نەهیچیتر …بەڵکودەمانەوێت لەڕێگەی خۆڕێکخستنمانەوە فشار لە دەسەڵات بکەین کاری گونجاویان بیمەی بێکاریمان بۆدابین بکات.

لەگەڵ فراوانبون وزیاتربونی ئەندامان بزوتنەوە سیاسیەکانی چەپ کەوتنە خۆسازدان وهەنگاونان بۆ بەشداربون لەنێو ئەم بزوتنەوە کرێکاریەی کەویستێک لەنێویدا هەبوو بۆ هەنگاونان بەکاری خەباتکارانە ، بەڵام تەنها ویستبوو نەتوانرا ئەوشکڵە لەخۆی بگرێت ، وە نەخشی ریکخراوە سیاسیەکان نەیتوانی ئەم بزوتنە وە کۆمەڵایەتیەی پرولیتاریا ئاسۆدار بکات چونکە بۆخۆیان لەژێر کاریگەری ڕەوتێکی فیکری ریفۆرمیستانە هاتبونە پێش ، وە ئەم بزوتنەوەیشیان بەو ئاراستەیە دەبرد ، وە یەکێتی بێکاران کەوتە نێوململانێی دووهێڵی سیاسی جیاواز ئیدی ڕوحیەتی شۆرشگێرانەیەک ئەگەر بونی هەبووبێت بەرەو لاوزبوون چوو .

پاشەکشەی یەکێتی بێکاران شکستی شوراکان لەپێشتر کاریگەری لەسەر‌ بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکەی کارگەر داناو هەتا ئەم ساتە نەهاتۆتەوە سەرخۆی .

وە ژمارەو داتاو دوزینەوەی چارەسەر بۆبێکاری ،ڕێک بەشداربونە لەکۆتکردنی کارکەر ،ئەگەر چارەسەرێک لەئێستادا بێتە پێش بە خەبات وئاسۆو ڕۆشنی کاڕگەر دەبێت نەک بەیاساوکاری چالاکی مەدەنیانە .وەلەکۆتاجارتەنها ڕێگەیەک بۆچارەسەری کارگەر هەڵوەشاندنەوەی سستەمی سەرمایەو دنیایەکی بێچینە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.