ماچی کۆڕەو !
له2 / 4 / 1991, سێ ملیوێن ، ژن و پیاو و پیر و منداڵی کورد،له شار و شارۆچکه و ئۆردگاکانی باشووری کوردستانه‌وه ره‌ویان کرد ، رووه‌و سنووره‌کانی ئێران و تورکیا، رووبه‌رووی ، باران وته‌رزه‌و سه‌رماوبرسێتی ونه‌خۆشی ومه‌رگ وچاره‌نوسێکی نادیاربوونه‌وه .
ئه‌م ره‌وه به کۆمه‌ڵه ئه‌زمونی 71 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عێراقی پاشایه‌تی وکۆماری بوو، کورد له دوای سیناریۆی لۆزنەوە لە ١٩٢٣ ەوە بە به‌رنامه‌و پلانی نه‌خشه‌ی داگیرکەران . ئەوە ١٠٠ساڵە کۆمەڵ کوژو جینۆساید دەکرێت .
به‌درێژایی زنجیرە روووداوەکان ، پێشمه‌رگه و وهاوڵاتیان ، له‌سه‌نگه‌ری به‌رگری لە خاک ، جەستەو رۆحیان بە نیشتمانەکەیان سپاردووه
مرۆڤی کورد به سیناریۆی جیا جیا ، له زیندانه‌کانی( قه‌سری نیهایه ، نوگره‌سه‌لمان ،سجنی ره‌قم یه‌ک ، ئه‌بوغرێب ، فه‌زیلییه، هه‌یئه‌ی که‌رکوک ،ئه‌منی عامه ، شوعبه‌ی 5 له ئیستیخباراتی عامه ، سجنی موسڵ ، سجنی سلێمانی ، هه‌ولێر ، دهۆک ، دیاله ،تکریت ، حامیه‌ی سلێمانی وئه‌منه سووره‌که ، ده‌یان ژێر زه‌مین و، قه‌ڵای سه‌خت وقایم ) ،ئه‌شکه‌نجه وله سێداره دراون ، گولە باران کراون.
له21 / 2//1988تا 8 /9 /1988، له8 قۆناغی ئه‌نفال ، کورد له ماوه‌ی 168 رۆژ، له سه‌رقه‌ڵای گه‌رمیانه‌وه بۆ زاخۆ ، ده‌سگیروبێ سه‌روشوین کرا ن ، ئیسک و پروسکه‌کانیان له گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان دا ون کرا ن .
کۆچ و ره‌و ئه‌زمونێکی پڕ لە تراژیدیای کورد بوو ،دوای ره‌شه‌بای ژه‌هری هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ، هه‌موو گەلی کورد بەیەک ئیرادەو بە یەک هەڵوێست لە مەرگەساتێکی گه‌وره‌ی پڕله هه‌ڵوێست وته‌حه‌دا دا ، گرتن و مەرگ و جینۆسایدیان ره‌تکرده وه.
دوای چەندرۆژک لە کۆ روە کە ، سه‌رکرده‌کانی کورد ، روویان کردە بەغداد و دەستیان کردە ملی سەدام ، ( خوێنی شه‌هیدان و رە شەبای ژهروی هەڵەبجەو ئەنفال و کۆڕەو )یان ، لە ماچێکی سەدام دا سڕییەوە.
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود