بەیاننامەی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە بەبۆنەی ٢٨ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی هێرشی نیزامی بۆسەر کوردستان لە سەروبەندی ساڵوەگەڕی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا

0
دەسەڵاتی سەرکوت و چەوسێنەرانەی حکومەتی پاشایەتیان بە سەرەو بوو، ڕێکخراوەیەک کە لە دڵی کۆمەڵگایەکی ژێر ستەم و خەفەقاندا سەری هەڵدابوو بۆ لابردنی ئەو کەم و کوڕیانە پێویستی بە کات و زەمان هەبوو. مەترسی هێرشی جمهوری ئیسلامی و بوونی کوردستان بە مەیدانی شەڕ بە ناچار موقاومەتێکی چەکدارانە کەوتە لا سەروی هەموو خەبات و موبارزەیەک و کاتی پێویست بۆ قووڵ کردنەوە و بەرین بوونەوەی ئەو دەستکەوتانەی لێ ئەستاندەوە.
ئێستا لە چل و چوارەمین ساڵڕۆژی ٢٨ی گەلاوێژ و لە سەروبەندی ساڵڕۆژی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینادا پێویستە لە دەرسەکانی ئەم موقاومەتە پڕ لە هەوراز و نشێو و پڕ لە قارەمانیەتییە فێربین.
یەکێک لە گرینگترین ئەزموونەکانی ئەو دەورەیە ئەوەیە کە ئێستا بۆ بە هێز کردنی گوفتمانی دەسەڵاتداریەتی شوورایی لە کوردستان تێبکۆشین.
لە ڕێکخستنی شۆراکانی شوێنی کار و ژیاندا تەئخیر نەکەین.
لەگەڵ هاتنی یەکەمین شنەی ئازادی و باشتر بوونی هاوسەنگیی هێز، کرێکاران و زەحمەتکێشان و خەڵکی چەوساوەی کوردستان پێویستە دەسەڵاتی خۆیان لەخوارەوە و لەڕێگەی پێکهێنانی شۆرا و ناوەندەکانی دەسەڵاتی جەماوەری بەرقەرار بکەن. لەم پەیوەندیەدا ئەزمونی شووراکانی گەڕەک لە شاری سنە(بنکەکان) بۆ ئیمە ئەزموونێکی بە نرخە.
لە یەکەمین هەنگاودا دەبێ دەست بە پێک هێنانی شوورای گەرەکەکان، کارگاکان و ئاواییەکان بکەین. لە هەنگاوەکانی دوایدا بە گۆڕانی هاوسەنگیی هێز بە قازانجی بەرەی شٶڕش، پێویستە دەست بکەین بە پێکهێنانی شوورای شارەکان. پێویستە لەگەڵ پاشەکشەی ڕژیم جێگای خاڵی دەسەڵات و مودیریەت پڕ بکرێتەوە.
لەگەڵ پڕژوبڵاوبوونی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە کوردستان، کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش دەبێ لە ڕادەیەکی بەریندا چەکدار بن و بە هێزی خۆیان دەستکەوتەکانی دەسەڵاتداریەتی شوورایی بپارێزن.
دەبێ دەستبەجێ تەواوی یاساکانی هەڵاواردن دەرحەق بە ژنان هەڵوەشێننەوە و بەرابەری ژن و پیاو لە هەموو کار و باری ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و بنەماڵەییدا ڕابگەیەندرێت.
دەبێ ئەسڵی ئازادی بئ شەرت و مەرجی سیاسی و جیایی دین لە دەوڵەت و فێرکردن و بار هێنان ئیعلام بکرێت.
پێویستە پێشتر بۆ وەڵام دانەوە بە داوخوازییە ئابوورییەکانی خەڵک، بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ فەقر و هەژاری نەخشەی دیاریکراومان هەبێ.
دەبێ بەر بە هەر چەشنە تەفرقە و جیاکردنەوەیەکی نەتەوەیی و مەزهەبی بگرین.
پێویستە دڵسۆزانە و بە بەرپرسایەتیەوە بە لابردنی ستەمی نەتەوایەتی تێ بکۆشین و بەرنامەی دیاری کراومان بۆی هەبێ.
دەبێ بەپێی نەخشەڕێگایەکی بەکردەوە و ئەساسی و بە پشت بەستن بە بەشداریی کۆمەڵانی خەڵک لە ساحەی سیاسی کۆمەڵگادا، لە هەر تێکهەڵچوونێکی چەکدارانەی هێزە سێاسیەکان ڕێگری بکەین.
رادیکالیزم لە وەها مەیدانێکدا مانای واقعی خۆی پەیدا دەکات.
کۆمەڵە وەک بەستێنی سەرەکیی بزووتنەوەی سوسیالیستی لە کوردستان بە هاوکاری باقی هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان لە کوردستان و لە پەیوەند لەگەڵ بزووتنەوەی کرێکاری و بزووتنەوە پێشڕەوە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە لە سەرتاسەری ئێران، هەوڵ دەدات کۆمەڵگای کوردستان لە ڕێگا سەخت و دژوارەکان سەرکەوتووانە تێپەڕێنێ.
بڕووخێ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی
بژی دەسەڵاتی شۆرایی خەڵک لە کوردستان
کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە – ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٢
١٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٣
Leave A Reply

Your email address will not be published.