هەوڵبدرێت بێ کاری نەهێڵدرێت تاوەکو نەبێتە هۆی بوونی کاتی دەسبەتاڵی و بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا بۆ لێدان لە کەسایەتی مرۆڤ لەنێو تۆڕەکۆمەڵا تیەکاندا

دڵشاد مارف هەڵسوراوی سیاسی: لەوەڵامی پرسیارەکانی دۆسیەی ئەڵتەرناتیڤی شورایی دا دەڵێت :
سوپاس بۆئێوەی ئازیز بەپێدانی هەلێک هەتابتوانم ڕای خۆم لەسەر ئەم بارودۆخەی کە دەسەڵاتداران خوڵقاندویانە بەتایبەتی لەسەر بابەتی تیرۆر و بانگەشەی ئارامی لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە لەم ناوچەیەی ئێمەدا.
ئەزمەکان نەبونی مافەسەرەتایەکانی ژیان لەشفرۆشی تیرۆر ..هتد دەستکردی سسیتەمی سەرمایەداریە .
تیرور مێژویەکی کۆنی لەژیانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا هەیە و ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆململانێی نێوان دوو چینی کۆمەڵایەتی پێش جیاکردنەوەی چینەکان بەشێوە زانستیەکەی مارکس…بەڵام ئەگەر قسە لەسەر ئەم تیروکردنەی ئێستابکەین کە لە کوردستان لەژێر دەسەڵاتی هێزە کوردیەکاندا بونی هەیە ئەمەش بێڕەچەڵەک نیەوبەهەمان ئەزموندا تێپەڕدەبێت وبگرە لەوەش زیاتری تێپەڕاندوە .
لەماوەی ئەم دوو سێ ساڵەدا لە حاڵەتەوە بوە بەدیاردە و دەسەڵات بەرپرسیارێتی ئەم دۆخەی لەسەرشانی خۆی خاڵیکردوەو خۆیشی بەکردەوە جێبەجێکەری کارەتیرورستیەکانە، کارگەیشتۆتە دەست نەپاراستن لە کادرو ئەندامانی خۆیان .
هەڕەشەکردن وبڵاوکردنەوەی ڤیدوی هەڕەشەو شکاندنی شکۆی تاکی کۆمەڵگە .دەستبردن بۆتیرورو ڕێنیشاندانی دەزگا سیخوریەکانی وەک میت وبەسیج ..هتدبۆتیروکردنی کادرو ئەندامانی حیزبولایەنەسیاسیەکان .ڕێگریکردن وتەقەکردن لەخەلکی سڤیل بەهۆکاری لاوەکی .
هۆرن لێدان .پێشگرتن لە سەیارە لە هەموترسناکتر تیروری هزری .لەژێر ناوی ئاین ونەتەوە وپاراستنی یەکڕیزی نەتەوەی . لەهەمانکاتدا هەڵپژاردنی پەرلەمان و دانانی یاسا بەشێکە لەتیرۆر هەرچەندەلەم ناوچەیەدا هەرچیەک دەگوزەرێت دەسەڵات پاش لەسی ساڵ دەسەڵاتداریتیان دەڵێن نەبونی یاسا وسەروەرنەبونی یاساو دادگاکان هۆکارن .بەڵام گەر نەبونی یاسا بەماناگشتیەکەی لێرە هۆکارە بۆ چەوساندنەوەو نایەکسانی .
دەکرێت بڵێین لەوجێگایەی یاسا هەیەبەیاسا چەوساندنەوەو دەرهاویشتەکانی دەبێتە بەشی چینە هەژارەکانی خوارەوەی کۆمەڵگە…وەڕێگەچارەیە ک کەدەبێت کاری لەسەربکرێت خەباتکردنە بەمیتودی شۆرشگێڕانە کەخۆجیاکردنەوەی کارگەرە لە مێتودی چالاکی مەدەنی ویاسای خەباتی ئاشتیانەو چاکسازی وشەفافیەت وسکاڵاکردن پەنابردن بۆ ڕێکخراوەنێودەوڵەتیەکان چونکە ئەمان سەپاندنی دەسەڵاتە.
بۆبەرگرتن دەبێت دژی سستەمی پەرلەمان ویاساکانی دادگاکان وهێرشی ڕاستەوخۆ بۆسەربەرژەوەندیەکانی دەسەڵاتداران وە هەڕکارێک دەکرێت بۆبەرگرتن لەتیرور هاوشێوەکانی دەدرێت خۆبەجیابگرین لەهێزو رێکخراوەکانی سەر بە بۆرژوازی چونکە لەدواجاردا ئەوان دەمانبەنەوە بۆبەردەم سندوقەکانی دەنگدان و داوکردنی سەروەری یاسا.
کاوە عومەر هەڵسوڕاوی سیاسی سەبارەت بە پرسیارەکانی دۆسییەی ئەم جارەی ئەڵتەرناتیڤی شورایی بەم شێوەیە بۆ چوونەکانی دەخاتە ڕوو :