ناکۆکیە چینایە تیەکان ڕولەکوێ ؟

0
ئەکرەم غەریب
ناکۆکی مل ملانێی ئێمە کرێکاران :
ناکۆکیەکی کۆمەڵایەتی وچینایەتیە بۆ نەمانی چینایەتی کە پێویستی بەتێوری و بیروڕا ی سیاسی نی یە ! تا بەبیروڕاوتێوری سیاسی وەڵام بدرێتەوە (ئەوانەی کێشەی بیروڕاوخەباتی تێوریان هەیە هەربەتێور وەڵام دەدەنەوە و وەڵام وەردەگرنەوە ) ناکۆکی ئێمە ناکۆکی کارو کار کردە !
بنەمای کار بەومانایەی هەتا کار هەبێ کرێ لەبەرامبەریدا دەمێنێتەوە یانی درێژەی کاری کرێ گرتە بۆیە ئەم ناکۆکیە هەتا هەڵپێچانی هەمو پەیوەند یە کۆمەڵایەتیە کانی کار درێژەی هەیە و دەیگۆڕێ بە چالاکی هاوبەش ئەوەش نەپێویستی بە تێورو نەپێویستی بەبیروڕا هەیە وهیچ تێوریەک ڕێگا چارەو لێکدانەوەی ئەوەی نی یە بەپێچەوانە ئەوەهەنگاوەکرداریەکانە کە وەڵام دەداتەوە لەدرێژەی پرۆسەی خودبەخودی بزوتنەوەکەدا لەئەنجامی گەشەسەندنی ناکۆکیەکاندا ڕێگا چارەی خۆی دەست نیشان دەکا و دەبێتە بزوتنەوەیەکی ئاڵوگۆڕ بەخش وفۆرمی ناکۆکیەکان دەگۆڕێ بۆژیانی کاری هەرەوەزکارانەی خۆبەخشی هاوبەش ئەوەکە حیزبەکانو بزوتنەوە سیاسیەکان بەشوێن تێور و بیروڕاجیاوازەکانەوەن تێوری بۆ دا دەتاشن وفۆرمۆلەبەندی دەکەنو پاساوی سیاسی وبیروڕای جیای بۆدەهێننەوە ودەیکەنە چەقی مل ملانێکانیان چەق بەستوییانە لەنێو هەمان تێوروبیروڕا کاندا.
هەربۆیە لە جەنگێکی سەختی ئەوجەنگە تێوریانەدان ووەڵامی توند دەدەنەوەو وەردەگرنەوە هەروەک مارکس دەڵێت ( هەربزوتنەوەیە ئامانجی جیاواز لەچینی کرێکاری هەبێت تێوری جیا لەچینی کرێکاری هەیە ) بۆیە هەمیشە تێورە جیاوازەکان پاساوی جیا یان هەیە پاساوی بیرو ڕاو تێوری زانستی هیچ پەیوەندیەکی بەچینی کرێکارەوەنی یە وبەهیچ شێوەیەکیش زانستی نی یە چونکە زانست هەموکات پێویستی بە دا تاو زانیاری نوێ ولێکۆڵینەوەی نوێ هەیە نەک دۆخێکی چەق بەستویی نێو دەقەکان ناکۆکی نێوخۆیی باڵەجیاوازەکانی ئایدیاو بەناوزانست پاساوێکە بۆچەواشەکاری وهیچی تر .
بزوتنەوەی چینی کرێکار بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتیە نەک زانستی کەهەرڕۆژەلەقۆناغێکدا خۆدەنوێنێ بەشکست وسەرکەوتنەوە بەبەرەوپێش چون وپاشەکشەوە کە ئەوە هیچ زانستێک نایخوێنێتەوە ،،،،هەرئەوبزوتنەوانە داکۆکی کارێکی سەرسەختی مانەوەی ئەم سیستەمەن کەدەیانەوێت کۆمەڵگا لەنێو تێوروبیروڕا داچەواشە بکەن کەنایانەوێت بزوتنەوەکە لەپرۆسە گەشەسەندوەکەی خۆیدا دەرکەوێ وببێتە خاوەن نەریتێکی نوێ بەجیا لەنەریتە حیزبیەکان ،،،هەمیشە حیزبەکان لەشکڵ وشێوەی خودی سەرمایەدا دەرکەوتون (سەرمایە چەندە لەلای هەرکەس کۆببێتەوە هێندە دەسەڵاتدارە و حیزبەکانیش هەرکەس چەندە لە هەرەمی سەرەوەبێت هێندەبڕیار بەدەستە ) هەربۆیە دەبنەداکۆکی کارێکی سەرسەختی مانەوەی ئەوسیستەمە .
لە ئەنجامی قوڵ بونەوەی قەیرانە ئابوری وپیشە سازیەکان هەتادێ ناکۆکیە جینایەتیەکان ڕونتر دەردەکەوێ کەئێستا بەئاشکرا ئەوناکۆکیانەلەپەرەسەندندان هەرلێرەوە کۆمەڵەنەریتێکی نوێ سەرهەڵدەدا وبەئاشکرا داوای گۆڕانکاری سیستەمەکە دەکا .
جەنگ وبێکاری وگرانی وبرسێتی یەخەی به زۆرینەی کۆمەڵگا گرتوە کەمینەیەک یش لەوپەڕی خۆشگوزەرانیدا ژیان دەکەن ، لەڕاستیشدا هەرئەوەچەقی ناکۆکیەکانە نەک تێوروبیروڕاوئایدیا خەیاڵیەکان ولێکدانەوەی کەللەسەری تاک ؟؟؟کە حیزبە دەسەڵاتخوازەکان دەڵێن (هەموبزوتنەوەیەکی بەناوشۆڕش گێڕانە پێویستی بەتێوری شۆڕشگێڕانە هەیە ) هەر لەم پێناوەشدا دەکەونە چوارچێوە دروستکردن وبەرنامەی لانی کەم وزۆر و داتاشینی تێوری بەناوشۆڕشگێڕانەودیسپلینی حیزبی لەچوارچێوەگیراو ؟
تاببنە پارێزەرێکی سەرسەختی مانەوەی سیستەمەکەیان ،،،سەدەی ڕابردو سەدەی سەرهەڵدانی ئەومۆدیلە حیزبیانە بو کەدەیانوسەدان حیزبی بەناوشوعی وکۆمۆنیستو کرێکاری دروست کران کەهەموانیش بەقۆناغەکانی خەباتی تێوری وبیروڕای جیاوازدا تێ پەڕین چەندین جۆرلە ڕیڤێژنستیەکان دەست نیشان کران ؟؟؟بەبەرنامەکانیان یارمەتی دەرێکی گەورەی گەشەسەندنی سەرمایە بون لەوڵاتە خۆجێ ییەکانیان.
هەروەک مارکس دەڵێت ( هەندێ لەخاوەن سەرمایەکان لایەنگری چاکسازی وخێر خوازی بون ) بۆیە دەبونە فریاد ڕەسی بودجەوتێچوی حیزبە بەناو کۆمۆنیستیەکان بۆپارێزگاری لەخودی سیستەمەکەیان وگەشەپێدانی پیشەسازیە ناو خۆییەکان ،،،هەربۆیە مارکس دەڵێت  (هەربزوتنەوەیەک ئامانجی جیالەچینی کرێکاری هەبێت تێوروداخوازی جیا لەچینی کرێکاری هەیە ) /
بەڵام لەگەڵ تێک شکاندی دوجەمسەرەئابوریە جیهانیەکەو گەشەسەندنی ئابوری پشک دارێتی تایبەت ئیدی دەنگێک لەخێرخوازی وچاکسازی نەما جوڵەیەکیش لەحیزبە بەنا وکۆمۆنیست وشوعیەکان نەما وپوکانەوە ؟
سەردەمی چاکسازی وخێر خوازی حیزبایەتی بەسەرچو؟
هەرلێرەوە لەئەنجامی قوڵ بونەوەی قەیرانەکان بزوتنەوەیەکی ناڕەزایەتی چینایەتی نوێ سەری هەڵدا کەخاوەنی هیچ نەریتێکی حیزبە نەریتیەکۆنەکان نی یە لەشکڵ وشێوەی جیاوازدا خۆی دەنوێنێ شەپۆلی ناڕەزایەتیەکانیش هەرڕۆژەوکەناراوێکی ئەم جیهانە دەلەرزێنێ کەسەرجەم ناڕەزایەتیە کانیش بەئاشکرا دژبە پە یوەندیەکانی کاروسەرمایەیە کەپێویستی بەهیچ تێۆرو بیروڕایەکو زانستو ئایدیایەک نی یە سەرهەڵدانی کۆمەڵە هەرەوەزیە خۆبەڕێوەبەریەکان لەڕوداوەسروشتیەکانو ناڕەزایەتیە کۆمەڵایەتیەکانو خۆپیشاندانەکان پارێزەرانی ژینگە وسروشت لەئیران ناوچەکە مانگرتنی لاوانی کفری کاری هاوبەشو خۆبەخشی لە نمونەی ئەوناڕەزایەتی و( نەریتانەن) کەخاوەنی نەریتێکی جیا لەحیزبە کۆپی کراوەکانن کە ئامانجیان وکارکردیان خۆبەڕێوەبەرێتیەکی هەرەوەزکارانەی سەربەخۆیە کەهیچ پێویستیان بەتێورو بیروڕاوئایدیاکان نیە تەنها کارکردن نەبێت بۆباشترکردنو هەڵپێچانی ژیانی پڕ چەوسانەوەیان نەبێت.
بەهیوای گەشەسەندنی کۆمەڵەهەرەوەزیە خۆبەڕێوەبەریەکانو فراوان بونی چالاکیە کۆمەڵایەتیە کرێکاریەکان.
Leave A Reply

Your email address will not be published.