لە قەڵادزێ، ژنێک کوژرا

0
ئەلتەرناتیڤی شورایی قەڵادزێ/
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند “بەیانی ئەمڕۆ 10؍8؍2023 تەرمی ژنێک بەناوی ( ش . خ . ٲ ) لەدایک بووی ساڵی 1991،
دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی گەیەندرایە نەخۆشخانە کە شوێنەواری 3 فیشەکی جۆری دەمانچە بەسەر جەستەیەوە هەبووە و بە گوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکان ئەو ژنە لە ماڵی باوکی لەلایەن برایەکی خۆی کوژراوە و دوای ڕووداوەکەش خۆی ڕادەستی هێزەکانی ئاسایشی قەڵادزێ کردووە،
بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی 406 تۆمەتبارەکە ڕاگیر کراوە و دەستیش گیراوە بەسەر چەکی بەکارهاتوو”
Leave A Reply

Your email address will not be published.