چوارقوڕنە لە ڕووداوێکی تەقەکردندا سێ کەس بریندار بوون
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
فەرمان چۆمانی، چوارقوڕنە /
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند ” لە شارۆچکەی چوارقوڕنەی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان دوو لایەن لەئەنجامی تەقەکردن سێ کەس بریندار بوون، لەگەڵ بیستنی هەواڵەکە دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر و مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە. لە نەخۆشخانە چارەسەری پێوست بۆ بریندارەکان کراوە”.
پۆلیس دەڵێت “لەسەر ڕوداوەکە دوو کەس بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی ٤٠٥ / ٣١ ڕاگیراون و تۆمەتبارێکی تریش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستگیر کراوە. لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە”.