بوقی کۆتایی هەرێم لێدرا !

0
ئاگادارییەک و پەپامێک بۆ خەڵکی کوردوستان
بەداخەوە بۆ هەرێمی کوردوستان و خەڵکە داماوەکەی ،
خۆ ئێستا لاتان ئاشکرابوو ….. !
کەئەم دووخێزانە دیکتاتۆرە فاشیلە نەزانە تاڵانچییانە ،
نەیانتوانی وەکوو پێویست ئەم هەرێمە بەڕێوەبەرن ،
ئەوەتا کاولو وێرانیانکردو خەڵکەکەشیان بێکارو برسیکرد ،
ئەم زاڵمانە بەمانەشەوە نەوەستان لەم ڕۆژانەی دوایدا هەرێمەکەیان تەسلیم بەعێراق کردەوە بەزەلیلی و ڕسوای ،
ئەم جارەش بەداخەوە لەئێستادا شتێک نەماوە بەناوی هەرێمی کوردوستانەوە ، بەتایبەتریش دوای ڕاگەیاندنی
بەڵای (ئابوری سەربەخۆو) بەڵای(ڕیفراندۆمە شومەکەوە) ،
ئێستا هەرێم گەڕایەوە بۆ عێراق ، بای بای عێڕاق کۆتایهات
شارەکانی ( هەولێر و سولەیمانی و دهۆک و هەڵەبجە )
شارێکن هەر وەکوو شارەکانی تری عێراق ، پێویسە لەسەر دەسەڵاتدارەکان کەنرخەکانی ………..
( ئاو و کارەبا و نەوت و بەنزین و گازەکان ) ،
پارەی ( باجەکان و گومرگەکان ) وە وردەکاریەکانی تریش هەروەکوو عێراقی لێبکەن ،
پێویستە لەسەر خەڵکی هەژارو ستەم دیدەی کوردوستان لەمەودوا ئازایانە ئەم هەموو زوڵم ستەمانە لەم تاڵانچی و خائین و خۆفرۆشانە قبوڵ نەکەن بەناوی پیرۆزی کوردایەتییەوە ،
برای خەمخۆرو گۆرانی بێژتان
بورهان مەجید
سولەیمانی ………….. عێراق
2023 / 8 / 4
Leave A Reply

Your email address will not be published.