کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، خەڵکی بەشەرەفی مەریوان و دەور وبەر، ژینگەپارێزانی کوردستان، داوای یارمەتی بە پەلەتان لێ دەکەین!

0
ئاگری دارستانەکانی ماسیەر، کۆلیت هەتا ئەرواتەوە بۆ باخان و گۆمارەلەنگ، دەرەوەران، لەولاوە لە ئاسنەوە هەتا قەلەنجان تەشەنەی ساندووە و ئەگەری ئەوەی هەیە هەر ئێستا دۆڵ بە دۆڵ و شیو بە شیو بە هەموو ناوچەکە دا بڵاو بێتەوە.
ئەنجومەنی سەوزی چیا و ئەو خەڵکە خۆبەخشانەی بەوپەڕی تواناوە خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن، پێویستان بە یارمەتی دەسبەجێ هەیە. ئەوان چەندین کاتژمێرە بێ پسانەوە هەموو هەوڵی خۆیان داوە و ماندوو و شەکەت چاویان لەدویی یارمەتی ئێوەیە. هەر ئێستا خۆبەخشێک لە شاخ بەربوەتەوە و قاچی شکاوە.
ئەگەری هەر رووداوێکی دڵتەزێن بۆ ئەوان و خەڵکی ئاواییەکانی دەوروبەر لە ئارا دایە.
خەڵکی بەشەرەفی کوردستان! ئەنجومەنی سەوزی چیا پێویستان بە یارمەتی بە پەلە و دەسبەجێی ئێوە هەیە. تکایە برۆن بەهانایانەوە. بەهەر جۆرێک، بەهەر شێوەیەک کە بۆتان دەکرێ، بە داو و دەرمان، بە خواردن و خواردنەوە، بە پارە و وەسیلەی هاتووچوو، یان هەر شێوەیەکی دیکە، خۆتان بگەیەننە لای ئەوان و یارمەتیان بکەن تا بتوانن ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت. ئەمە ئەرکێکی ئینسانی و نەتەوەیی‌یە.
بەهاناچوونی رۆڵەکانی خۆتان لەم کۆستە دا نیشانەی ئەخلاقی بەرز و شەرافەتمەندی و ژینگەپارێزی و نیشتیمان‌پەروەری ئێوەیە. تکایە لە باوەڕەشی ئامادە بن.
بۆ گەیاندنی هەر جۆرە هاوکارییەک پەیوەندی بکەن بەم ژمارەیە: 09187765338 @ ئەنجوومەنی سەوزی چیا. مەریوان

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.