دەربەندی_ڕانیە تەرمی هاوڵاتی (محمد مصطفى) لەئاودا دۆزرایەوە !

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی/ ڕانیە

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند”پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠ تەرمی هاوڵاتی (محمد مصطفی) لەدایک بووی ساڵی 1985 دانیشتووی هەولێر بەخنکاوی لە ناوی ئاوی زێی بچوک لە دەربەندی ڕانیە دۆزرایەوە دوای 4 ڕۆژ لە خنکانی”.

ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ١ /٨ /٢٠٢٣ کاتژمێر ٢ی دوای نیوەڕۆ هاوڵاتی (محمد مصطفی) لەدایک بووی ساڵی 1985 دانیشتووی هەولێر کە بۆ گەشت هاتبوو بۆ زێی بچووک لە دەربەندی ڕانیە، دوای ئەوەی بەمەبەستی مەلەکردن چوو بوو بۆناو ئاو لەوکاتەدا لەئاودا نقووم بووە و بەوهۆیەوە خنکاوە.

 

پۆلیس ئاماژەی بەوەداوە “لەسەرەتای نقوم بوونی هاوڵاتی ناوبراو، سەرجەم هێزە ئەمینیەکان لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەستیان کرد بە هەڵمەتی گەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمی ناوبراو. ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ دوای ٤ ڕۆژ بەسەر ڕوداوی خنکانەکە، لەلایەن تیمێکی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین و بەهاوکاری هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین و هێزە ئەمنیەکانی تری سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین تەرمی ناوبراو لە ئاودا دۆزرایەوە و گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادی ڕانیە و دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ تەرمی ناوبراو، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

 

لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڕزگاری مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوی خنکانەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕوداوەکە بەردەوامە” پۆلیس داوا لە هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین و دەرەوەی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەکەین پابەندی ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین بن بۆ سەلامەتی خۆیان، بۆ مەلەکردن نەچنە ناو ئاوی دەریاچە و گۆمە ئاوەکان چونکە شیاو نین بۆ مەلەکردن و دەبنە هۆی مەترسی بۆسەر سەلامەتی هاوڵاتیان. بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموان.

Leave A Reply

Your email address will not be published.