گورگەکانی ناو تەلە فزیۆن
لەتیف هەڵمەت
بڕۆن بە گورگەکان بڵێن
خوێنتان لێ دەبارێ خوێن
خوێنی مناڵانی برسی
خوێنی هەزار شەڕە کورسی ….
لە تیڤیدا … پێمەکەنن
هەتا بڵێی ئێسک قورسن
لەکام تیڤیدا … دەرکەون
مناڵان …. لێتان دەترسن
کە تیڤییەک
لێرە و لەوێ وێنەکانتان پێشان دەدات
مناڵەکان ڕادەکەن و …..
دەقیژێنن .. دایە گورگ هات ….