چەند بنەمایەکی گرنگی مرۆڤایەتی کە نابێت تەنها بیزانین ،بەڵکو جگە لەزانین پەیوەستە پەیڕەوی بکەین چونکە زانین بەتەنیا بەس نییە: –
مرۆڤ ئازادە لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ژیانی خۆی ئەوە ژیانی تایبەتی خۆیتی کەس ئەو مافەی نییە بۆی هەڵسوڕێنی یان بڕیاری بۆ بدات.
بەداخەوە لای ئێمە ژیانی تایبەتی و ژیانی گشتی لێک جیانەکراوەتەوە.
-بۆ کەس نییە بڕیاڕ لەسەر کەس بدات و ئاماژە بە باشی و خراپی کەس بکات،لەبەرئەوەی باشی و خراپی ئەو مرۆڤە تاکە کەسێک بڕیاری لەسەر نادات.
-ئێمە مرۆڤین و هەموومان یەکسانین ئینجا هەرکەس و بەجۆرێکی جیاواز بیر دەکاتەوە ئەوەی پێویستە ڕێزگرتنی یەکتر لەسەر بنەما جیاوازەکان ،و کەس بۆی نییە بڵی من باشترم ئەو هەڵەیە.
-توندو تیژی بە توندو تیژی وەڵام نادرێتەوە ،بەڵکو ڕێگای زۆر زیرەکتر هەیە بۆ وەڵامدانەوە.
-نەوە دوای نەوە گۆڕانی بەسەر دادێت مانای ئەوە نییە کە هەندێک بیرو ڕای هەڵە فێر کراوین هەرچەندە هەڵەیە نەوە دوای نەوە هەوڵبدەین منداڵەکانیشمان لەسەر ئەو زانیارە هەڵانە پەروەردە بکەین.
-هەر زانیارییەک کە زانینمان نەبوو لەبارەی ،زۆر ئاساییە بڵێن( ببورە نازانم).مانای زیرەکی نادات لەهەر شتێک باسکرا خۆمان بکەینە زانا لەو شتە.واتە پێمان شەرم نەبێت بڵێن نازانم.
-زانینی ئەرک و مافی خۆمان لەهەموو شتێک گرنگترە هەموو شتێک بەمافی خۆمان نەزانین و هەموو شتێکیش ئەرکی ئێمە نییە. -کە لە شوێنی کارکردنمان دەبین بۆ خۆشەویستی پیشەکە کاربکەین نەک بۆ تەواوکردن و بەڕێکردنی کار و تەواو ،بۆیە هەڵبژاردنمان بۆ کارەکانمان بە پێی حەزی خۆمان بێت.
لەبەر ئەوەی هەرکەس و بەهرەیەکی هەیە کەتوانای پەرەپێدانی هەیە. -لە زۆر شت کە ڕامان لەسەر نەبوو بڵێن (نەخێر) وشەی نەخێر مانای خراپی کەسەکە ناگەینی مانای جیاوازی بیرو ڕا دەگەینی .
هیچ کەسێک وەک ئەوی تر بیر ناکاتەوە. ئەوەش کۆدەبێتەوە لەو پێنج خاڵە کە خۆشی ژیان دیاردەکەن:
-پاراستنی مافی خۆمان و کەسی بەرامبەرمان.
-ئازادی تاکەکەسی بە( مانای ڕاستەقینەی خۆی) .
-قبولکردن و ڕێزگرتنی یەکتر لەسەر بنەمای جیاواز.
-یەکسانی کج و کور لە ماف و ئەرک.
-پێکەوەژیانی ئاشتیانە.
دکتۆر دیلمان ئازاد خۆشناو
پسپۆری پزیشکی دادوەری مامۆستا لەکۆلیژی پزیشکی