پیاوێک دوو هاوسەرەکانی لە شیرینی خەودا دەکوژێت!!

0

فەرمان چۆمانی و عمرچاوشین

ئەلتەرناتیڤی شوراییــ سۆران

بەیانی ئەمڕۆ شەممە بەرواری 29ی تەموزی 2023 لە گەڕەکی کانی لەناو مەرکەزی قەزای سۆران دوو ژن بەناوەکانی (دیمەن) و (زولێخا)لە ماڵەکەی خۆیاندا لە شیرینی خەودا بە چەکی جۆری تاپڕ کوژران . ئەو ژنانە لە دوو خانوی جیادا ژیانیان کردوەو بەهەردووکیان 7منداڵیان هەیە .

عقیدی پۆلیس شمال دێواری حامد ، ووتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ، لەسەر ئەو ڕووداوە گوتی، کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی بەیانی بەداخەوە ئاگادار کراینەوە کەوا دوو ئافرەت بەهۆی بەکار هێنانی چەک لە بەرامبەریان گیانیان دەستدا. دەست بەجێ ئەفسەری ئێشکگری بەشی پۆلیسی ناوشار لەسەر فەرمانی بەرێز دادوەر گەیشتە شوێنی روداوەکە ،بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاوانی سۆران هەردوو تەرمەکان گواسترانەوە بۆ پزیشکی دادی نەخۆشخانەی ئاشتی لە ناو سۆران، دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی، تۆمەتبار خۆی ڕادەستی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران کرد ،

بەشی پۆلیسی چالاکی مەدەنیەکانی سۆران لەسەر فەرمانی بەرێز دادوەر بەپێی مادەی ٤٠٦ لەیاسای سزادانی عێراقی بەندکراوە. پۆلیسی سۆران دوازانیاری داویەتی کە ئەم هاوڵاتیە هیج سکالایەکی یاسای لای ئێمە لەسەر تۆمار نەکراوە و هیج فەرمانێکی گرتنی لای ئێمە نەبووە و نیە .

پۆلیسی سۆران ناوی تاوان لێکراوان و هۆکاری تاوانەکەو ناسنامەی بکوژی ئاشکرانەکردوە . بەڵام بکوژ دوو ڕۆژ پێش ئەنجامدانی تاوانەکەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لە ڤیدیۆیەکی دەنگ و ڕەنگیدا پەنجەی تۆمەت بۆ 3کەس درێژدەکات بەناوەکانی (س)و (س) و (ب،ح) وەک لایەنی بەرامبەر کە کێشەی شەرەفیان لەگەڵ بکوژ هەبووەو ناوی هێناون. ئەوبکوژە مەترسیدارە ئاشکرای دەکات کە ئەوکەسانە لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەوام دەکەن و بۆخۆشی لە ڕیزەکانی زێرەڤانی چەک بەشانە.

بکوژ هۆکاری ناکۆکی نێوان خۆی و ئەوکەسانەی ناوی هێناون دەیگێڕێتەوە بۆ کێشەی شەرەف، لەکۆتایی دەنگەکەیدا بەزمانی هەڕەشە ئاماژە بەوە دەکات کە، تاوانێک دەکات و ڕێگەنادات تەنها خۆی سوتەمەنی بێت لە کێشەکەدا.

هەر لە پۆستە دەنگی و ڕەنگیەکەیدا ئەو پیاوە کوڕو کچێکی منداڵ دەخاتە سەر شاشەی موبایلەکەی و منداڵەکان دوو دایکەکانیان وەک تۆمەتبار دەستنیشاندەکەن لەسەر کێشەی باوکو و دایک و ئەو کەسانەی دەرەوەی خێزانەکانیان کە باوکیان ناوی هێناون وەک تەڕەفی کێشەکەیان. هاوکات لەدوای ڕووداوەکە کەس وکاری بکوژەکە خۆیان لە کێشەکە بێبەری کردوەو دەڵێن ،کوڕە بکوژەکەیان کە دوو ژنی هەیە لەبەرئەوەی موچەکەی بڕدراوە توشی نەخۆشی دەرونی بووەو فریای بکەون.

Leave A Reply

Your email address will not be published.