کۆبەری ڕاپەڕیوانی شۆرشگێر لە عێراق

0
بەیان نامەی کۆبەری ڕاپەڕیوانی شۆڕشگێر لەعێراق .
سەبارەت بەپشتگیریکردن لەبەشی خوارەوەی کۆمەڵگەلەکوردستان دژبەدەستگرتن بەکرێی کار
کۆبەری ڕاپەڕیوانی شۆرشگێر لەعێراق
…….پاش چەندین ساڵ لەحوکمڕانی هێزە بەناونەتەوەییەکان لەکوردستان ودواتر حوکمڕانی هێزەعێراقیەکان بەهاوبەشی لایەنەکوردیەکان…
وەک هێزگەلێکی خۆسەپێن وچەوسێنەری بەناو شۆڕشگێر جگەلەگۆڕینی دەموچاوهیچ جیاوازتر دەرنەچولەدەسەڵاتی حوکمڕانی پێشو بگرەژیانی کۆمەڵگەیان بەڕەوئاقارێکی خراپتر ڕاپێچکرد لە ماوەی پێشودا بەچەندین شێوازێ فریودەرانەکۆمەڵگەیان توشی چەندین قەیران کرد بەسودی خۆیان لەتەواوێ عێراقدا..
کۆمەڵگەلەتەواوعێراقدا ناڕەزایەتی وهەڵوێستی شۆڕشگێرانەی نیشانداوە ئیدی سەڕکەوتوی یان نەگەیشتن بەئامانج بگرەشکستیش ڕۆحیەتی شۆڕشگێرانەی بەشی خوارەوەی کۆمەڵگەی نەوەستاندوەو بەردەوامە پاش ململانی بەرژەوەندی دارەکەێ نێوان لایەنەکانی نێوکایەی سیاسی دەسەڵاتدارێتی چ لەکوردستان وعێراقدا دۆخێکیان بۆکۆمەڵگە لەکوردستان هێناوەتە پێش بۆتە باجدانێکی قورس بەسەر ژیانی تاکەکانی کۆمەڵگە وەکچۆن لەخواروناوەڕاست ئەم دۆخەبەشکڵێکیتر خۆی نیشانداوە…
یاریکردن بەشکۆو بژێوی مروڤەکان لەڕێگەی دەستگرتن بەسەرکرێی کارو نەدانی موچەی خانەنشینان تەنها بەرپەچدانەوەی کۆمەڵگەی دەوێت بەگژدانەوەی شۆڕشگێرانە کۆتای بەستەمی حوکمڕانی دێنێت.
لێرەوە وەک کۆبەری ڕاپەڕیوانی شۆرشگێر هاوخەباتی وپشتیوانی هەرجوڵەو نارەزایەتیەکین لەکوردستان لەلایەن چینی کارگەروتوێژە وەلاخراوەکانەوە ئەنجام بدرێت .وەخوازیاری هاوپشتی وهاوخەباتی سەرتاسەرین لەعێراقدا لەپێناوگەیشتن بەئامانجەکانمان وەببێتە هاندەرێک بۆگۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی.
ودەستبردن بۆ ئەنجومەنە هەرەوەزکاری وکۆمەڵایەتیەکان.
مەرگ ونەمان بوسیستەمی حوکمڕانی
سەرکەوتوبێت خەباتی چینی کرێکار
کۆبەری ڕاپەڕیوانی شۆرسگێر لەعێراقدا
‌‌‌‌‌‌ کۆتای تەموزی2023
Leave A Reply

Your email address will not be published.