زۆر بەداخەوە ئەو منداڵەی کەلەسەرشەقام گوڵی دەفرۆشت ،ئۆتۆمبیل لێدا ،گیانی لەدەستدا لەشاری سلێمانی هەرێمی کوردستان !

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی/سلێمانی

زۆر بەداخەوە ئەو منداڵەی کە لەجیاتی پشودان و یاری کردن وبەسەر بردنی کاتی خۆش بەناچاری ڕاپێچی مەیدانەکانی کردن کراوە بەهۆی خەراپی بارودۆخی دارایی خێزانەکەیانەوە کە لەسەر شەقامەکان کاری گوڵفرۆشی ئەنجامداوە،هەر بەو هۆیەشەوە ناسرابوو بە مناڵە گوڵفرۆشەكەی سلێمانی!

ئەم مناڵە زۆر بەداخەوە گیانی لەدەستداوە شەوی یەک لەسەر دووشەمە ٢٤/٧/٢٠٢٣ .

ئەم ،مناڵە ناوی عەبدولڕەحمان، تەمەن ١٠  ساڵ .کە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بووە، زۆربەی رۆژ و شەوەکانی ژیانی لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لەتەنیشت چرای سووری ترافیك لایتەكاندا رادەوەستا و سەبەتەیەك گوڵی سووری پێ بوو، دەیفرۆشت بەهاوڵاتییان .

شەوی ڕابردوو شۆفێرێك بە ئۆتۆمبێلەکەی لێیدەدا و گیان لەدەست دەدات.
Leave A Reply

Your email address will not be published.