ڕزگارکردنی ژنان لە ئەفغانستان بە ڕێگای ڕووخاندنی حکومەتی تاڵیباندا تێدەپەڕێت !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/
لە قۆناغی ئێستادا ناڕەزایەتی ژنانی ئەفغانستان لەدوایی هاتنە سەر کاری دەسەڵاتی تاڵیبان درێژەی هەیە لە دژی بێ مافی و سەرکوتییەکان بەشێوەی جۆراوجۆر .
بەپێی زانیارییەکان کە لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بڵاو کراوەتەوە .
کەژنان زۆر ناڕازین هەر بۆ ئەو مەبەستەش ڕۆژی ٢٢/٧/٢٠٢٣ شەممە، کە ژمارەیەک ژن کە لە ئارایشتگاکانی خانمان کاردەکەن لە کابول هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە بڕیاری سەرۆکی تاڵیبان بۆ قەدەغەکردن و داخستنی ئارایشتگاکانی خانمان لە ئەفغانستان.
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە لەم خۆپیشاندانەدا ژنانی ناڕازی پلاکاردیان بەدەستەوە بوو کە لەسەری نووسرابوو “نان-کار-ئازادی” و “نان-کاری-دادپەروەری” و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارەی یان کرد.
