ڕاگەیەندراوێک لە چالاکوانانی ئازادیخوازانی کوردستانەوە سەبارەت بە تیرۆر لە باشووری کوردستان

0
 وەک کراو بینرا ،کەڵتی جەهالەت و تاریک پەرستان بێ بەزەیانەو زۆر دڕندانە هاوڕێیەکمان بەناوی (خواناس وریا )لەسەر فکری جیاواز لەسەر ڕەخنە گرتن لەو کەڵتە عەرەبییە تیرۆریان کرد. ئێمەی ئازادیخوازان ڕایدەگەیەنین کە خوێنی ئەو هاوڕێیەمان لە ئەستۆی چەند بانگخوازێکی تیرۆرست دەزانینن.
چونکە بکوژ تەنها مقاشێک بووە و هیچی کە .
بە فەتوای ئەو بانگخوازانە خواناسی هاوڕێمان تیرۆر کراوە . بۆیە ئێمە وەک ئازادیخوازان هەرگیز نە لەئێستاو نە لە دەیان ساڵی دیکەدا لەخوێنی خواناس خۆش نابین و دەبێت فەتوادەران ڕوبەروی یاسا بکرێنەوە، ئێمە خوێنی خواناس لە ئەستۆی ئەم مەلاو بانگخوازو ئیسلامی سیاسیانە دەزانین و هەرگیز لێیان خۆشنابین چونکە بە فەتوای ئەمانە ئەو ئەتایستە ئازادیخوازە تیرۆر کراوە.
ئیسلامی سیاسی :مەلا هەڵۆ ئیسلامی توندرەو :مەلا عادل مەلاو بانگخوازی ئیسلامی :مەلا محمەدی مەلا فائق ئەم سێ هەڵسوڕاوە مسوڵمانە ڕاستەخۆ فەتوای ئەوەیان داوە کە هەر ئازادیخوازێک ڕەخنە لە کەڵتی ئیسلام بگرێت تیرۆری بکەن بە دۆکۆمێنت تەواوی فەتواکانیانمان لایە .
وە بۆیە داوا لە لایەنی و ئەمنی پەیوەندیدارو داواکاری گشتی دەکەین بەزوترین کات هەڵوێست وەرگرن و ئەو تیرۆرستانە ڕوبەڕوی دادگا و یاسا بکەنەوە و دەستبەجێ هەڵسن بەکاری یاسای دەوڵەت. پەیامیشمان بۆ فەتوادەران :دەبێت باش بزانن هەمیشە ڕۆشنای زاڵترە بەسەر تاریکیدا ئەو ڕەوتە هۆشیارییەی بەو گەشە خێرایە بڵاو بۆتەوە هیچ هێزێک ناتوانێ ڕایبگرێت . دەیڵێینەوە ، کە خوێنی هاوڕێمان خواناس لە ئەستۆی ئێوەدایە، بۆیە هەرگیز ئێمە لێتان خۆشنابین …
بەڵێ دەزانین لە ئێستەدا بەشێکی بەرپرسانی دەوڵەت بۆ مەرامی سیاسی خۆیان پشتگیری تیرۆرستان دەکەن ، بەڵام دڵنیاتان دەکەینەوە دەیان ساڵی دیکەش بێت لەخۆتان چەند ئەندامێکی خێزانەکانتان خۆشنابین کەدەستیان هەبووە لەو تیرۆرەدا ئەمە خاڵی کۆتاییە لای ئێمەو هیچ قسەکردنێک هەڵناگرێ..
ئێمە هەتا ئێستا بڕوامان بەتۆڵەسەندنەوە نییە ، بەڵێ بڕوامان بەیاسا هەیەو دەبێت یاسا لەبەر تێک نەچونی ئاسایشی کۆمەڵگەی کوردی هەڵسێ بەکاری خۆی فەتوادەران ڕوبەڕوی یاسا بکاتەوە بۆئەوەی چیدیکە تیرۆرستان نەتوانن لەسەر فکری جیاواز فەتوای تیرۆرکردنی ئازادیخوازان دەربکەن و تیرۆرمان بکەن، وە ئەگەر یاسا هەڵنەسا بەکاری خۆی ئەوا قسەی ترمان دەبێت،،، وە دەبێت ئازادیخوازانیش باش بزانن تیرۆرکردنی خواناس تیرۆرکردنی هەمومانە بێجیاوازی بۆیە بێدەنگ بوون لێی مەرگی خۆتانەو چاوەڕوانی بکەن…
چالاکوانانی ئاتیستانی باشوری کوردوستان
٢٠/٧/٢٠٢٣
Leave A Reply

Your email address will not be published.