نەرگز محەمەدی ” ئێستا جیهان شاهیدی ئەوەن کە “دەسەڵاتی ڕەتکردنەوە”ی ژنان “دەسەڵاتی ستەمکاری” حکومەتی ئایینی شکاندووە
ئەڵتەرناتڤی شورایی /
یەکێک لەژنە ئازادیخواز ویەکسانیخوازەکانی ئێران لەناو زیندانەوە بەئیرادەیەکی بەهێزی شۆڕشگێرانەوە بەرگری لە هەبوونی ئازادی دەکات و سیستەمی کۆنەپەرستی دژەئینسانی ئیسلامی ئێران دەهێنێتە لەرزە بە بۆچوونە شۆڕشگێرانەکانی.
نەرگس محەمەدی لە نامەیەکدا لە زیندانی ئێڤینەوە نووسیویەتی؛ “داپۆشینی قژی ژنان، بە پێچەوانەی بانگەشەی حکومەتی ئایینی یە، بۆ “پاراستنی کەرامەتی ژنان” و “کۆنتڕۆڵکردنی شەهوەتی سێکسی پیاوان” نەبووە لە کۆمەڵگادا.
لە ڕاستیدا داپۆشینی قژمان بۆ “پاراستنی دەسەڵاتی ستەمکاری” و “تێرکردنی شەهوەتی پیاوان بوو بۆ دەسەڵاتی ستەمکارانە”. ئێستا جیهان شاهیدی ئەوەن کە “دەسەڵاتی ڕەتکردنەوە”ی ژنان “دەسەڵاتی ستەمکاری” حکومەتی ئایینی شکاندووە.
