ئایــــــــــــــــــــــــا مارکسیەت باوەڕی بەخۆ دەوڵەمەندکردن هەیە لەسەر حسابی حزبێکی مارکسی و چەپ؟!

0

وەڵامی چەند پرسیارێک مارکسیەت چیە؟

سەرەتا مارکسیەت ڕەوتێکی سیاسی ئابووری و کۆمەڵایەتیە پێش ئەوەی مومارەسەکردن بێت تەتبیق کردنی شلۆڤەکردنی دیاردەکانە لەسەربنەمایێکی میتڕیاڵی بەشێوازێکی دیالێکتیکی ، کەپێی دەگوترێت سۆشیالیستی زانستی .

لەسەر سێ بنمای فیکری پایەکانی ڕاگیردەکات کە بەسێ یاساکەی مارکسیەت دەناسرێت ئەوانیش -هەموو نەرێنیێک نەرێنیکی کە نەرێ دەکات . -ململانێی دژیەکەکان گۆڕانی نوێ دێنێتەکایەوە.

-هەموو گۆڕانەکان لەسەربنەمای چەندیەتی چۆنیەتی دەبێت. بەمەش ماددە هەرگیز نەمرنیە و بردەوام دەگۆڕێت، بەجۆرێک کاتێک گۆڕان لەسەر ئاستی دوولایەنی دژبەیێکی دوومادەدێتە کایەوە مادەیێکی نوێ دروست دەبێت بەمەش هیچ دیاردەێک لەخۆیەوە نایێتەکایەوە جاچ لەسەرئاستی ناوەخۆی مادەیێک بێت وەک ژەنگ هەڵێنانی ماددەی ئاسن بەنموونە کە مادەیێکی کە دێتە بوون وەک گۆڕانێکی فیزیکی پی دەگوترێت ژەنگی ئاسن ، یان کاتێک لەتاقیگەدا دوو هایدرۆجین و ئۆکسجینێک کارلێکی کیماییان پێ دەکرێت مادەیێکی نوێ دێتەکایەوە پێی دەگوترێت ئاو ، جالەبەرئەوەش کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەشێکە لەسروشتی ماددی و دیاردەکانی سروۺتن وە بەردەوام لەگۆڕاندان هەردەم مەحکومی دوو نەقیزەیە ئەویشیان لەکۆتایدا یەکێکیان ئەوەیتریان نەرێ دەکەن .

هەروەک ڕوونم کردەوە لەناو خودی مادەیێکدا هەردەم دژبەرێک هەیە بەردەوام دەیگۆڕێت بۆ بارێکی ناجێگیر لەوەی پێش خۆی وەک توانای تۈانەوەی خوێ لەناو ئاودا هەردەم بەشێک لەخوێی چێشت لایەنێکی بەرگری کاری تێدایە باری خوێ وەک خۆی دەهێڵێتەوە بەڵام لەهەمان کاتیشدا بارێکی فیزیکی وەک هۆکاری توانەوە لەناو شلەیێکی وەک ئاو دەبێتە هۆکاری توانەوە بەمەش مادەیێکی نوێ دێتەبەرهەم کەدەرنجامی ئەم ملمالانیێەیە کە لەسروشت دا هەیە بەهەمان شێوەش هەموو دیاردەکۆمەڵایەتیەکانیش بەم شێوازە بەردەوام دەگۆڕێن لەبارێک بۆبارێکی کە کەوابەستەی کات و سات و ئەرزیەتی ئەم ململانێیەن کەهەیە .

بەڕووی چەندیەتی خوێیەکە بۆگۆڕان چۆنیەتی هاتنەکایەوەی توانەوەکە دەخاتە بەردەست بەهەمان شێوەش هەموو دیاردەیێکی نوێ لەکۆمەڵگادا وابەستەی چەندیەتی و چۆنیەتی ئەم گۆڕانەیە کە هەیە بۆئەوەی جۆرکی دیکە بێتە بوون .

ئامانجی مارکسیەت چیە ؟

ئامانجی مارکسیەت مومارەسەکردنی عەقڵیەتی شلۆڤەکاری سۆشیالیستیەتی زانستیە ، کە دیاردەنوێ کان شلۆڤەبکات بەدەر لە موسەلەماتی میتافیزیکی ، وەگرتنەبەری فەلسەفێکی ئابووری تۆکمە لەبەدی هێنانی مەتاڵبی بژێوی تاک کەگونجاوبێت .

ئایـــــــــــــــــا مارکسیەت پێویستی بەکادری جەماوەریە یان کادری مەکتەبی ؟

مارکسیەت وەک جوڵانەوەو ئاڵتەرناتیڤ لەڕووی چەندیەتی و چۆنیەتی وەک بنەما پێویستی بەکادری جەماوەری هەیە کە هەردەم ڕێنموونی مەکتەبی لەڕێکخست و پێدانی هۆشیاری لێیەوەوەرگرێت ، بەجۆرێک ئامانج لەحزب بەڕێکخراوەیی کردنی جوڵانەوەی چینایەتیە لەڕووی چەندیەتی بۆ چۆنیەتی کارکردن بۆخەباتی چینایەتی لەناو کۆمەڵگاو جەماوەردا ، چونکە ئەساسی تەتبیق کردنی مارکسیەت دەوەستێتە سەر خەباتی جەماوەری لەهۆشیاری چینەکان نەک تەنیا بەگریمانەی بێ عەمەل .

ئایــــــــــــــــــــــــا مارکسیەت باوەڕی بەخۆ دەوڵەمەندکردن هەیە لەسەر حسابی حزبێکی مارکسی و چەپ؟

ئالێرانەدا ئەبێ بۆئەوەبچین ئامانجی حزب چیە ئایا حزب ئامڕازە یان ئامانج ؟

لەمەشیاندا حزب تەنیا ئامرازی گەیشتنە بە ئامانجی باڵا کە لەپێناوی کۆمەڵێک بنەما دەخرێتەگەڕ کەخۆی لە خەباتی چینەکاندا دەبینێتەوە ئامانجی حزب لەوخەباتەشیدا کەهەڵگری فیکرەی مارکسیەتە گەیشتنە بەخۆش گوزەرانی گشتی ئەگینا هەڵسانەکانی مارکس و ئینجڵس هەرگیزڕەوایەتی نەدەبوو بەدرێژایی مێژووی خۆی ، لەمەنەفێستۆی کۆمەنێستدا وەڵامێکی بنبڕمان دەستەکەوێت ئەویش ئەوەیە “ئەوەی حزبە شیوعیەکان لە بزووتنەوە پڕۆلیتاریەکانی دیکە جیادەکاتەوە ئەوەیە کە درککردنیانە بە زروفی چینەکان وە ڕێڕەوی کردنیانەبۆ ئامانجەکانیان بەگشتی “ هۆشیاری چینایەتی تەنیابەوەنابێت کەهۆشیاربکرێنەوە بگرە خەباتی بەردەوامە لەپێناو هێنانەدی هەموو ئەوبەرژەوەندیەگشتیانەیە کە چینێک لەتاکەکان کۆیان دەکاتەوە بەڵام لەپێناو گشت تاکەکان ئەمە پێناسەی چینە لەسەربنەمای مارکس و ئینجڵس لە مەنفێستۆی کۆمەنێستدا لەسەر ئەساسی دکتاتۆریەتی بڕۆلیتاریا کە ئازادی گەشەکردنی تاکەکانە لەهەمووڕوێکدا ، کەوابەستەیە بە گەشەکردنی‌ هەمووتاکەکان لەناو چینی خەباتکاردا.

ئەمەش تەنیا بەگرتنەبەری ئەو بنەمایانەدەبێ کە ئامانجی چینەکان بێنێتەدی کە تەنیا بەچاڵاکی ئازادی خوازی دێتەدی بۆ ڕزگارکردنی هەموو جیهان کە پەیامی مێژووی چینی پڕۆلیتاریایە ، وەئەمەش سروشتی هەمووحزبێکی مارکسیە کە ئامانجەگشتیەکان چینەکان تەبەنی دەکات ، لێرانەدا لینینی مەزن پێمان دەڵێت حزب ، توانای هەیە کە ئەم بنەماشۆڕشگێریانە بکاتەپڕاکتیزە و عەمەلی لەڕێگای چاڵاکی سیاسی بەکردارەکی و عەمەلی ، کەگریمانەکان لەناو پڕاکتیزەکردن پەرەپێ دەدات .

سپاس بۆ ئەم پرسیارە پرسیارێکی جوان بوو بەڵێ ناکرێت من کە سەربەچینی تۆبم لەکاری ڕێکخرەوویەدا لەسەرحسابی تۆ دەوڵەمەند بم کەهێشتا ئامانجی هاوبەشمان نەهاتۆتەدی کە دەبێ گەشەکردنی من وابەستەبێت بە مەرجی گەشەکردنی هەموو تاکەکانی ئەوچینەی کە بەرژەوەندی هاوبەشمان هەیە . تۆ چەند مارکسیەتت قبوڵە ؟

بەڕێژەی 99.99999999%مارکسیەتم قبوڵە .

ئایــــــــــــــــا بەتێڕوانینی مارکس سرمایە داری کۆتایی دێت ؟

بەڵێ چونکە سەرمایەدری قۆناغێکی مێژوویی کاروانی ڕەوتی مرۆڤایەتیە و کۆتایی مێژوو نیە و لەدوای ئەم قۆناغەدا قۆناغی سۆشالیستیەت دێتە کایەوە بەگوێرەی زروفی کۆمەڵگاکان هەریەکەیان بەجیا چونکە ئەممتەحەولە مێژوویە وابەستەیە نەک تەنها بە هۆشیاری کۆمەڵگاکان بگرە وابەستەیە بەکامڵ بوونی سیستەمی سەرمایەداری جیهانی کە خۆی خۆی لەناو دەبات …

لەنوسینی :پ.هاوسەرنجات

Leave A Reply

Your email address will not be published.