لەتورکیا 115پەنابەر ڕزگارکران و دەستبەسەرکران

0

عمرچاوشین ــ فەرمان چۆمانی ئەڵتەپناتیڤی شورایی ــ تورکیا

دەستگیرکردن و ڕزگارکردنی پەنابەران لە وڵاتی تورکیا درێژەی هەیە، ئەو بەلێشاوی کۆچکردنە لە وڵاتانی ئێران و عیراق و سوریاو ئەڤغانستان و چەند وڵاتێکی تر لەبەر ناسەقامگیری وەزعی سیاسی و دینی و کلتوری و شەڕو دواکەوتویی و قۆرخکاری گشتی درێژەی هەیەو تا دێت لە زیاد بووندایە مۆغەڵا: ڕێکەوتی 19/7/2023 لەناوچەی فەتحیە سەر بەشاری مۆغەڵا 42 پەنابەر لەبەلەمێکی چوپدا دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ یۆنان ،

ئەو زانیاریە لە نوێنەری فدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عیراقی وەرگیراوە. هەروەها ، هیوا خدر ،نوێنەری فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عیراقی لە وڵاتی تورکیا بۆ لاپەڕەی تایبەتی فیدراسیۆن ڕایگەیاندوە کە لە شاری ، ئەزمیر: لە ڕێکەوتی 19/7/2023 لەناوچەی چەشمێ سەر بەشاری ئەزمیر 51 پەنابەر ڕزگارکران کە لە کاتی بەڕێکەوتنیان بەرەو یۆنان بەلەمەکەیان لەکارکەوتبوو لەدوورگەیەکی ناوچەکە لەلایەن پۆلیسی تایبەتمەند ڕزگارکران کە لەو دورگەیە گیرسابوونەوە .

وە هەروەها هیوا خدر ئاشکراشی کرد کە ، لە ڕێکەوتی 19/7/2023 لەناوچەی ئایڤالیک سەر بەشاری بالیکسیر 12 پەنابەر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دوورگەکانی یۆنان ، لەهەمان ڕێکەوت و هەمان ناوچە لەکاتێکی جیاوازتردا 10 پەنابەر ڕزگارکران کە لەلایەن یۆنانەوە دیپۆرت کرابونەوە .

لە وڵاتی تورکیا ڕۆژانەو هەفتانە پەنابەران دەکەونە داوی قاچاخچی و باندەکانی بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە ، بەوهۆیەوە چەندان کەس لە ئاوەکانی تورکیاو یۆنان و وڵاتانی ترو جەنگەڵەکان دەبنە قوربان بازرگانانی چاوچنۆک بە گیان و ژیانر مرۆڤەوە کە لەداخی وڵاتان و دەسەڵاتدارانی وڵاتانی دواکەوتوو ماڵ و شوێنی ژیانیان بج دەهێڵن و ژیانیان دەخەنە مەترسیەوە لەپێناو ژیانێکی باشترو شایستەتر بە ئینسان..

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.