کۆیلەی ماڵان و پاڵەوانە سیاسی یەکانی پارتی و یەکێتی لەئەسکەندەناڤیە لەسەر سۆشیال دەژیان لەکوردستان خاوەنی چەندان خزمەتکار و پاسەوان وسایەقن

0
ئەنوەر نەجمەدین
کارل مارکس دەڵێت: ” ئامێر سەرکەوتنی مرۆڤە بەسەر هێزەکانی سروشتدا، بەڵام لە دەستی سەرمایەداراندا دەبێتە ئامرازی بە کۆیلەکردنی مرۆڤ ….. ئەمە ڕێگاخۆشدەکات پلە بە پلە بەشێکی چینی کرێکار لە خزمەتگوزارییە نابەرهەمهێنەکاندا بەکاربهێنرێن و کۆیلەی ناوماڵی لەژێر ناوی چینی خزمەتکاردا پێ نوێ بکرێتەوە، ئەوانەیش پێکدێن لە خزمەتکار و سایەق و چێشتلێنەر و کارەکەر و هتد (مارکس، رأس المال-نقد الاقتصاد السياسي، الكتاب الاول، الجزء الثاني، ترجمة انطون حمصي، ل : ١٨٨، ١٩٥).
بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستیە مێژووییە، لەم ڕؤژگارەدا، بەپێی ڕێکخراوی کاری جیهانی، نزیکەی ٧٦ ملیۆن کرێکاری ناوماڵ هەیە لەم جیهانە سەرمایەداریە نائینسانیەدا. بەپێی ئاماری رێکخراوی بەرگری لە مافی کرێکارانی بێیانییش لە کوردستان، هەر تەنها لە ساڵی ٢٠٢١ دا نزیکەی ٦ هەزار کرێکاری بێیانی بۆ خزمەتکاری ماڵان هێنراونەتە ئەم کوردستانە سەرمایەداریەوە، ژمارە هەرە زۆرەکەشیان ژنانن، چ لێرە چ لە جیهاندا.
سووکایەتی پێکردن و دەستدرێژی، بۆتە دیاردەیەکی ئاسایی لەو نێوەندەدا.
ئەوەیشی جێی باسمانە ئەوەیە کە بەشێک لەو پاڵەوانە سیاسیانەی لەسەر سۆشیال دەژیان لە سکەندناڤیادا بە تایبەتی، ئێستا چەندان پاسەوان و سایەق و خزمەتکاری ناو ماڵیان هەیە. گەمژەکانیش داوا لەمانە دەکەن کۆمەڵگایان بۆ بگۆڕن لە بەرژەوەندی هەموان، بەشێکیش لە سیاسیە ئۆپۆزیسیۆنەکان، بەتایبەت ئیسلامیەکان و شیوعیەکان، داوا دەکەن ئەمانە بە (حوکمی ڕەشید) کۆمەڵگایان بۆ ڕزگار بکەن لە چەوساندنەوە. ئەمە لەکاتێکا ئەو کۆیلایەتیە بەرهەمی سیستمی سەرمایەداریە و تەنها بە سیستمی بەدیل لەناودەچێت: سیستمی سۆشیالیستی!
٩ / ٧ / ٢٠٢٣
Leave A Reply

Your email address will not be published.