هیندوستان:کرێکارانی پاککەرەوە ناڕەزایەتی ومانگرتنەکانیان درێژەیان هەیە
هیندوستان:: 06FEB2021 ماوەیەکە کرێکارانی پاککەرەوەی شاری نیو دەلهی هیندوستان لە ناڕەزایەتی و مانگرتندان دژ بە مووچەی پێنەدراویان لە مانگی دیسەمبەری ٢٠٢٠ ەوە. سێ هەفتە لەمەوبەر ژمارەیەکیان لە پاش وەڵامدانەوەی داواکارییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە کۆتاییان بە مانگرتن هێنا بەڵام لە چەند ناوچەی تر هێشتا گفتوگۆی نوێنەرانی کرێکاریی و شارەوانییەکان لە گفتوگۆدان و مانگرتنەکان درێژەیان هەیە.
وەک پیشەی هەمیشەی سەرمایەداران، بۆ کۆتاییهێنان بەو مانگرتنانە ئەمجارەیان لە ڕێگای یاساو شەرعیەتی دادگاوە پەنایان بردووەتە بەر تاوانبارکردنی مانگرتنەکان بە ئاژاوەگێڕی. ئەمڕۆ ٦ی فێبریوەری ٢٠٢١ دادگای بالای نیو دەلهی هێرشی توندی کردە سەر یەکێتییە کرێکارییەکان و بە ئاژاوەگێڕی لە قەڵەمدان، دادگای ڕایگەیاند: ” یاسا بە هیچ شێوەیەک ڕێگا بە ئاژاواگێڕی نادات”. هەروەها سەرۆکی دادگاش ڕایگەیاند:”چیتر درێژەکێشانی مانگرتنەکان قبوڵ ناکەین و بۆ چەسپاندنی یاسا پەنا ئەبەینە بەر هێزەکانی پۆلیس”
کرێکاران هاوشان لەگەڵ داخوازییەکانیان چەندین دروشمی دژ بە حکومەت ئەڵێنەوە.
کامەران احمد
