ئاشتی !
هۆنراوە
تهران صارم / سوریا
….
لە ناوەڕاستی پلیکانەکاندا
بەرز نابێتەوە
ناچێتە خوارەوە
وەک خۆشەویستی هەتیو
لە کەناری ڕێگاکەدا ون ببە..
وەک کچێک قاچەکانی درێژ بکاتەوە
لەگەڵ ئاوی ڕووبار..
وە یاری بۆ پێش و دواوە..
وەک کاتێکی کێشراو
پێشەوەی پشتەوەیە..
دواتریش هەروا
و بۆیە دواکەوتووە
خاڵێک کە لە بۆشاییدا هەڵواسراوە.