ئومێد بەرۆشکی چالاکوانی مەدەنی لە نیوەشەودا رفێنرا لە باشووری کوردستان

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /بادینان

بەپێی سەرچاوەیەکی زابیاری کە بە ئەڵتەرناتیڤی شورایی ڕاگەیاندراوە لە نیوەشەودا یەکێک لەچالاکوانی مەدەنی ناوچەی بادیان بەناوی ئومێد بەرۆشکی لە نیوەشەودا ڕفێندراوە لە شەوی ڕابردوو .

 

هەروەها ئەیھان سەعید نوێنەری زیندانیکراوانی بادینان لە واڵی خۆی لەفەیسبوک هەواڵی زانیارییەکە پشت ڕاست دەکاتەوە و  کە بڵاوی کردۆتەوە کاتژمێر ١٢:٣٠ـی ‘شەوی رابردو’ ئومێد بەرۆشکی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رفێنراوە.  بەگوێرەی زانیارییەکان هۆکاری ڕفاندنەکەی ئەوە بوو کە پاش حوکمدانی شێروان شێروانی بە چوار ساڵی دیکەی زیندانیی، ئومێد بەرۆشکی رەخنەی توندی لە بڕیارەکە دا و وتی: مەسرور بارزانی لەسەروی یاساوە و بە ئەقلیەتێکی پولیسی بڕیاری سزادانی شێروان شێروانیدا.

 

* ئومێد بەرۆشکی لە یەکێک بووە لە زیندانیکراوانەی بادینان کەپێشتر ٣ ساڵ و نیو زیندانیی بوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.