لەدوای دادگایی کردنەکەی شێروان شێروانی لەناو دادگای هەولێر بە ۷ پۆلیس لە چالاکوانێک دەدەن.

0

حمەڕەش کوردستانی ئەلتەرناتیڤی شورایی ــ هەولێر

ڕێکخراوی 17ی شوبات بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ پێنج شەممە 20/7/2023 دانیشتنێکی تر بۆ دادگاییکردنی چالاکوان (شێروان شێروانی) بەڕێوەچوو. ئەوڕێکخراوە مەترسیەکی گەورە لەسەر ژیان و چارەنوسی شێروان شێروانی ئاشکرادەکات و دەڵێت،لەکاتی بەڕێوەچونی دانیشتنەکەی دادگادا ، چوارساڵی تر زیندانی وەک سزادان بۆ شێروان شێروانی دەرچوو.

چالاکوان، ڕەگەز کەمال ئاشکرای کردوەو دەڵێت هاوکات لەدوای سزادانی شیروان شیروانی و دیاریکردنی 4ساڵی تری ژیانی ناوزیندان، چالاکوانان وەک ناڕەزایەتی لە بڕیارەکەی دادگای هەولێر، لەناو دادگادا هوتافی ،، ئازادی ئازادی ،، دەکێشن و بڕیارەکە بە هی پاراستن ناوزەند دەکەن ، لەبەرانبەر ئەوەدا بە ۷ کارمەندی پۆلیس لە چالاکوان ( شاخەوان عومەر ) دەدەن.

ڕێکخراوی 17ی شوبات کەهەواڵەکەی لە ،، ڕەگەز کەمال ڕێکخەری ،،ڕێکخراوی ۱۷ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ وەرگرتوەو نوسیویەتی ، ئیدانەکردن و شەرمەزارکردنی ئەو بڕیارەی دادگاو مامەڵەی نامرۆڤانەی هێزەئەمنیەکان لە بەرانبەر بە چالاکوانانی ئامادەبوو لە دادگا دەکەین شەرمەزاردەکەین. ڕەگەز کەمال گوتویەتی، هەواڵەکە دەگەیەنین بە پارلەمانی یەکێتی ئەوروپاو ناوەندە جیهانیەکان ،ئەوکات دەبێت پارتی و مەسرور بارزانی باجەکەی بدەن.

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.