پەنابەران و کۆمۆنیستەکان و داکۆکیکاران بۆماف بەردەم نوێنەرایەتی هەرێمیان لە لەندەن گرت

0

عمرچاوشین ئەلتەرناتیڤی شورایی ــ لەندەن

لەچەندڕۆژی ڕابردوودا فدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عیراقی و ڕێکخراوی داکۆک بۆماف و ڕێکخراوی بەریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان بانگەوازیان بۆ خەڵکی ئازادیخوازو چالاکوانان کرد. کاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 20ی تەموزی 2023 چالاکی ناڕەزایەتیەکە لە ١٥هەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی بێڕەحمانەی ڕۆژنامەنوس ( سۆرانی مامە حەمە) لە لەندەن بەڕێوەچوو.

مەبەست لەم چالاکیە بۆ گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتی لەبەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی ماوە بەسەرچوی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئازادیخوازان لە زۆربەری شارەکانی بەریتانیا بەدژی تیرۆر لە کوردستان و تیرۆری سۆرانی مامە حەمە بەتایبەت بەڕێوەچوو.

چالاکی ئەمڕۆی ئازادی خوازان ، بەخوێندنەوەی وتاری نوێنەرایەتیەکان و چالاکوانان درێژەی کێشا،دوای ئەوەی کردە تیرۆریەکانی دەسەڵات و کەمتەرخەمی دەسەڵاتی ناسیۆنالیستی کوردی لە کوردستان شەرمەزارکردو ئامادەبوان لەهەر کردەوەیەکی تیرۆریستیدا دەسەڵاتی کوردیان بەرپرسیارکردو ،،مەرگ بۆ تیرۆر،، وەک هوتاف بەگوێچکەی دەسەڵاتدادایەوە…

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.