مه‌سرور و كفری!

جه‌مال موحسین ١٧ ی جوڵای
٢٠٢٣
ئه‌وه زیاد له هه‌فته‌یه‌كه له شارۆچكه‌ی كفری ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستی پێ كردووه و خێمه‌ی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵدراوه و هاوڵاتیانێكی ناڕازی شه‌و و ڕۆژ تێیدا ئه‌مێننه‌وه. داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی كفری به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌وه‌دا خۆی ئه‌بینێته‌وه وه‌ك شارۆچكه‌یه‌ك ببینرێن و خزمه‌تگوزاری و پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی ژیانی بۆ دابین بكرێ و هه‌لی كاری زیاتر بۆ خه‌ڵكی بێكار دابین بكرێ.
ئه‌م مانگرتنه و ئه‌م ناڕازایه‌تیه جێگه‌ی هاوپشتیه. به‌ڵام پێویستیشه سه‌رنج بده‌ین له په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌سرور بارزانی بۆ خه‌ڵكی ناڕازی كفری. مه‌سرور ئه‌ڵێ: “لە داواکارییەکانتان ئاگادارم و بە دەستم گەیشتوون، بڕیارم داوە لیژنەیەکی تایبەت لە نوێنەرانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان پێکبهێنرێت و بەزوویی بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانتان بکرێت” (ڕوداو).
جا تۆ چی پێویستت به‌وه‌یه داواكاری خه‌ڵك به ده‌ستت بگات و ئاگادار بیت؟ یانی چی ئاگاداریت؟ به‌ڕاستی درۆ ئه‌كه‌ی، كه گوایه ئاگات له دڵی سوتاوی خه‌ڵكی گه‌رمیان و كفری بێت. درۆ ئه‌كه‌یت نه‌زانیت ئه‌وان كه مامۆستا و كرێكار و فه‌رمانبه‌ریان موچه‌یان له جێی خۆیدا نییه، ناچار كاری زیاده ئه‌كه‌ن به‌ڵام هیچ پێداویستیه‌ك و خزمه‌تگوزاریه‌كیان بۆ مناڵه‌كانیان نییه.
درۆ ئه‌كه‌یت كه له‌و كفری و گه‌رمیانه ڕۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌رده‌ی له‌سه‌ر دزی هه‌ڵداوه‌ته‌وه له باوه‌شی دایكی‌دا گوللـه‌باران كراوه و مناڵی بێ‌ناز كراوه، كه‌چی یه‌ك پیتتان له‌گه‌ڵ بكوژدا نه‌وتووه. با باسی زیندانیانی بادینان نه‌كه‌ین كه به ناحه‌ق له كونجی تاریكدا به‌ندت كردوون. با جارێ په‌رده له‌سه‌ر ڕه‌شیه‌كانی ده‌سه‌ڵات و كابینه‌كه‌ت هه‌ڵنه‌ده‌ینه‌وه. به‌ڵام تۆ خۆت ڕێك و ڕوون وتت خه‌ڵك نابێ چاوی له حكومه‌ت بێ! ئێستا به خه‌ڵكی كفری ئه‌ڵێی لیژنه پێكدێنیت و به ڕۆحێكی گه‌رمیانیانه‌وه به دوای داواكاریه‌كانیاندا ئه‌چیت؟ ”
ڕۆح”ی تۆ و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ت له به‌سته‌ڵه‌كی جه‌مسه‌ره‌كانی باكوری زه‌وی ساردترن به‌رامبه‌ر به گه‌رمی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك به گشتی و خه‌ڵكی كفری و گه‌رمیان به تایبه‌تی. مه‌زاد مه‌كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێره‌دا گوایه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ژێر ده‌ستی حزبی ”نه‌یار”تاندایه و پاره‌ی بۆ خه‌رج ناكرێ، ئیتر ئێوه ”ڕه‌حمتان ئه‌تلیسێته‌وه” و گه‌رمیانیانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ن و سۆز و به‌زه‌یی به‌سه‌ریاندا ئه‌بارێنن تاكو ئێوه په‌سه‌ند بكه‌ن.
باوه‌ڕ ئه‌كه‌ی یان نا، ئه‌و یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تیه‌ی چه‌نده خۆشه‌ویستن لای خه‌ڵكی گه‌رمیان و كفری ئێوه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌نده. ئاخر سپڵی لاورگن ئێوه… خه‌ڵكی ئێره ڕابونێكیان پێویسته تا ئیتر پلاری ئێوه له نه‌یارانتان نه‌توانێ جێگه‌یه‌كی گه‌رم له باوه‌شی خه‌ڵكدا بۆ خۆتان دابین بكات! نه به‌ڵێن و نه هاوخه‌میتان لای خه‌ڵكی كفری خۆیان وته‌نی ”تورێكی قوڕاوی كه‌لار” ناهێنێ.