لەڕانیە تەرمی منداڵێک بە پارچە پارچەکراوی لەشاخ دۆزرایەوە

0
عمرچاوشین و فەرمان چۆمانی ئەڵتەرناتیڤی شورایی ـــ ڕانیە
لە بەرواری ١٥ /٧ /٢٠٢٣ هاوڵاتیەکی ئاوارەی سوری دانیشتوی گوندی تیتۆکە سەربە مەرکەزی قەزای ڕانیە، سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینی کرد و سکاڵای تۆمار کرد لە دژی کەسێکی نەناسراو لەسەر ئەوەی بەفێڵی شتکڕین کوڕە شەش ساڵانەکەی بەناوی ،، یاسرمحمد ،، لەماڵ بردووەتە دەرەوە، دواتر نەگەڕاوەتەوە.
دوای 24کاتژمێر تەرمەکەی بە شێوێندراوی و پارچەپارچەکراوی دۆزرایەوە. بۆ ئەو مەبەستە پۆلیسی ڕاپەڕین ڕێکاری یاسایی وپێویستی گیرتەبەر.دواتر دەرکەوت ئەو کوڕەتۆمەتبارە ناوی ،،ئالان عمر ،،. پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیاندراوێکی تایبەت بەو ڕوداوە ڕونی کردۆتەوەکە ، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، تواندرا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکرێت و تۆمەتارەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن کە لە ڕەگەزی نێرە و تەمەنی ٢١ساڵە دانیشتوی قەزای ڕانیەبووە، وە بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیس تۆمەتبارەکە لە ڕووی دەروونیەوە ناحێگیرە.
بەڵام دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانیناوە بەتاوانەکەی، بەپێی وتەی تۆمەتبارەکە ،کە لەپۆلیس داویەتی تۆمەتبار “ بەفێڵی شت کڕین، منداڵە شەش ساڵانەکە، کە بەڕەگەز سوریە و بردویەتی بۆ شاخ لە نزیک گوندی هەنجیرە، دوای ئەوەی منداڵەکەی بە چەقۆ کوشتووە.“ پۆلیس زیاتر لەسەر ڕووداوەکە ڕونکردنەوەی داوەو دەڵێت ، بۆ ئەو مەبەستە هێزێکی هاوبەش لە پۆلیسی ڕاپەڕین کە پێکهاتبوون لە بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی ڕانیە (نەژدە) و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین (مکافحە) و بنکەی پۆلیسی کێوەڕەش و بەشی بەڵگەکانی تاوانی ڕاپەڕین چوون بۆ شاخ بۆ دۆزینەوەی تەرمی کوڕە شەش ساڵانەکە.
دواتر، لەلایەن هێزە هاوبەشەکەی پۆلیس، تەرمی منداڵەکە لەشاخ دۆزرایەوە و لەهەمان شوێن ئامێرێکی تیغ لەجۆری مشار دۆزراوەتەوە. دوای دۆزینەوەی تەرمی منداڵکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە بۆ پشکنینی تەرمەکەی..
پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت ،تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە. مامی یاسری تەمەن 6ساڵ بۆ ڕاگەیاندنەکان ڕونی کردەوە کە ئەوان کێشەیان لەگەڵ کەس نەبوەو خەریکی کاروکاسبی و ژیانی خۆیانن، کاتێک تەرمی منداڵەکەیان دۆزراوەتەوە ناوسکی دەرهێندراوەو ڕەنگی دەم وچاوی تێکچوە ،وەک ئەوەی سوتێندرابێت. دوای ڕێکارە پزیشکی و یاساییەکان تەرمەکەمان لە پزیشکی دادوەری لەنەخۆشخانەی ڕانیە وەرگرتەوەو ناشتمان.
( لەناو خەڵکدا وابڵاوە کەئەو تاوانە لەلایەن بکوژەکە بۆ فرۆشتنی گورچیلەکانی ئەو منداڵە بوەو لەدوای تاوانەکە تاوانبار چەند شوێنێک گەڕاوە بۆ ساغ کردنەوەی ئەندامە دەرهاتوەکانی جەستەی ئەو منداڵە،بەڵام تائێستا ئەو دەنگۆیانە پشتڕاستنەکراونەوەو تاوانبار تەنها دانی ناوە بە تاوانەکە ) بەڵام هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە تائێستا ڕانەگەیەندراوە…
Leave A Reply

Your email address will not be published.