لەشاری سلێمانی،لەساڵ ڕۆژی کۆشتنی هاوڕێیانیان کەلەلایەن چەکدارانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە ئەنجامدراوە،حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بەئەنجامدانی گردبوونەوەیەک ئەم تاوانەی شەرمەزارکرد!

0

حمە ڕەش کوردستانی ئەلتەرناتیڤی شورایی /سلێمانی

لەیادی٢٣ساڵەی گوللەبارانکردنی پۆلێک لە هەڵسوڕاوانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق، ئەمڕۆ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان گردبونەوەیەکی لەسەر گۆڕی ئەو پۆلە کۆمۆنیستانە ئەنجامدا.

محمودی حلاق بەرپرسی کۆمیتەی سلێمانی ئەوحزبە تایبەت بە ئەڵتەرناتیڤی شورایی گوتی، لەسەر بانگەوازی کۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان ،کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە بەرواری١٥/٧/٢٠٢٣  گردبونەوەیەکی ماتەمینیمان لەسەرقەبری ئەو پێنج هاوڕێیانە ئەنجامدا کە لە١٤/٧/٢٠٠٠ لەلایەن یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەڕابەرایەتی نەوشیروان مستەفاو کاربەدەستانی ئەوکاتی یەکێتی ئەنجامدرابوو لەسەر داخوازی دەوڵەتی ئیسلامی ئێران.

محمود گوتیشی ،سەرەتای گردبونەوەکە بەسرودی ئەنتەرناسیۆنال دەستی پێکرد ،دواتر هەریەک لە هاوڕێ عسمانی حاجی مارف سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزب وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا هۆکاری هێرشەکانی دەسەڵاتی ناسیۆنالیستی کوردی بۆسەرحزب و پاراستنی بەرژەوەندیەکانی دەسەڵات لەسەرحسابی خەڵکی ئازادی خوازو بەشمەینەتی خەڵکی کوردستان ڕونکردەوەو ئەنجامەکانی شکاتنامەو داهاتوی دادگاکان لەدەست سەرانی کوردایەتی ڕونکردەوە. دواتر هونەرمەندی چینایەتی مامۆستا نەجم سرودێکی پێشکەش کرد. لە مەراسیمەکەدا وتاری کۆمیتەی سلێمانیمان خوێندەوەو کردەوە ترسنۆک و تیرۆریستیەکەی یەکێتیمان شەرمەزارکرد.

Leave A Reply

Your email address will not be published.