پێویستە بەزووترین کات خواست وداواکارییەکانی خەڵکی شاری کفری جێبەجێ بکرێت

0
بەهۆی هەبوونی دەسەڵاتی گەندەڵ و چەوسێنەرەوە ڕۆژ دوایی ڕۆژ کێشە وگرفتەکانی خەڵکی کوردستان بەگشتی زیاتر دەبێت.
یەکێک لەوشارانەی کە لەئێستادا دەستی بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی کردووە ،گەنجان وخەڵکی شاری قەزای کفری یە ، کە بەهۆی خەراپی خزمەتگوزاری یەکان و خەراپی ڕێگاکانی هاتوچۆ و شەقامەکان و هەبوونی ڕێژەی بێکاری زۆر لەناوشاری کفری ،خەراپی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی و کارەبا و خوێندن و پەروەردە بەشەکانی تری کۆمەڵگا .
ئێمە وەکو ژووری مەیسنجەری لەپێناوی ئازادی و دادپەروەری دا بەمافێکی ڕەوایی سادەی خەڵکی دەزانین کە خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بە شاری کفری بکرێت و پشتیوانی تەواوی داواکاریەکانی گەنجان ولاوان و هاووڵاتیانی قەزای کفری دەکەین ، کار بۆ گەنجان و بێکاران دابین بکرێت یان مافی بیمەی بێکارییان بۆ دابین بکرێت .
ئێمە سەرجەم داواکاریەکانیان بەڕەوا دەبین ،و خۆمان بەپشتیوانی داواکاریەکانیان دەزانین هەربۆیە داواکارین حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی گەرمیان بەکردار بەدەنگ داواکاریەکانیانەوە بێن ئەوەی کە گەنجان و هاووڵاتیانی ناڕازی کفری داوای دەکەین مافێکی سەرەتاییەوپشتگوێ خستنی قەزاکە لەوە زیاتر شارەکە بەرەوچۆڵ بوونی زیاتر دەبات.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان پشتیوانی داواکاریەکانی گەنجان وخەڵکی شاری کفری بین بۆئەوەی خزمەت گوزاری زیاترپێشکەش بەشاری کفری بکرێت .
* تێکۆشانی هاوپشتی و یەکگرتووانەی جەماوەری کلیلی هێنانەدی ماف و ئازادی ودادپەروەری یە
هەر سەرکەوتووبن
ژووری تێکۆشان بۆ هێنانەدی ئازادی ودادپەروەری
١١-٧-٢٠٢٣
Leave A Reply

Your email address will not be published.