شەڕی چەکداری لەناوژیانی خەڵکدا لەئیفلاسی ساسی یەوە !

0
ئاوات (عبدالرحمن رسول)
ژیانی خەڵک وژینگەی کۆمەڵگا هەمیشەپێویستی بە هەبوونی ئارامی و نوێ بوونەوەیە.هەر کاتێک ئارامی تێکچوو بەشەکانی تری ژیانیش لەبەریەکتری دەترازێت و خەم وناخۆشی جێگەی ئارامی دەگرێتەوە.
ڕژێمە سەرکوت گەرەکان وفاشی یەکان هەمیشە ئارامێکیان دەوێت کە ملکەچی وچمانەوەی باڵایی تێدا گەشەبکات لەکۆمەڵگادا ئەمەش بەئامانجی زاڵبوونی بیروباوەڕوفکری چەوسێنەرەنەیان هەر چی جیاوازییە فکری و دینی و ڕەخنەیەکان بەپێی یاسایی خۆیان ڕەد دەکەنەوە دواتر بەتوندترین شێوە لەشێوەی زیندانیکردن و کوشتن لەسێدارەدان مامەڵە لەگەڵ بۆچوونە ڕەخنەیی و فکرە جیاوازەکان دا دەکەن.
خودی جێبەجێکردنی ئەم یاسایەش لەئەنجامی ئیفلاسی بیرکردنەوە و سیاسی وفکرییانەوەیە لەبەرئەوەی نەک تەنها توانایی ڕوبەڕوو بوونەوەی نوێ گەری و گەشەی ئازادییەکانیان نییە بەڵکو خودی فکروبۆچوونی باڵایی بەزۆر سەپێندراوییان هەر لەسەرەتاوە دژی سەرجەم بەشەکانی نوێ بوونەوەی و ئازادی و ڕەخنە جیاوازەکان بەهەمهاتووە هەرئەمەش وایی کردووە هەمیشە شکۆی مرۆڤایەتی وئازادییەکان تێکدەشکێنن هەتا بۆیان بکرێت دڵ ڕەقانە ودڕندانە ڕوبەڕوویی جیاوازییە فکری و دینی وڕەخنەییەکان و بۆچوونە جیاوازەکان دەبنەوە.
ئەم هەڵسوکەتە و ڕەوشتە کردارییە دژە ئینسانییانە بێ ڕوحمانە لەژێر سایەی سەرجەم ڕژێمە سەرکوتگەروچەوسێنەرەکاندا درێژەی پێدەدرێت بەدرێژایی هەبوونی دەسەڵاتیان لەکۆمەڵگادا.
لەژێر تێڕوانینی ئەم قبوڵکردنە ڕەهایەدا کە ناوی دەندرێت پاراستنی پیرۆزیی نەتەوە و فکریی یان کە لەلای بەشێکیان ناودەندرێت پیرۆزی دینی یان پاراستنی بەرژەوەندی باڵایی حیزبی کە بەحیزبی سەرکردە و باڵا خۆیان ناو دەنێن کە لەئەسایشدا ئەم جۆرە پیرۆزکردنە ڕەهایەی حیزب وسەرۆکەکان هەمان جۆرە پیرۆزکردنە لەقۆناغی ڕابردوویی دەسەڵاتی هەبوونی فاشیزم و دەسەڵاتی خێڵایەتی بۆسەرۆک خێڵەکان و ئاژیتاتۆرە دینی و سەرۆکی هێزو جوڵانەوە دینی و نەتەوەیی و خێڵایەتی یەکان فەڕەز کراوە بە زۆرە ملێ و بەگرینگ وپێویست زاندراوە کەدواتر بەهۆی گەشەدانی ئەم ئاکارو کردەوەیە زۆرینەی خەڵکی کۆمەڵگایان ملکەچی چمانەوەی ژێر دەستی وچەوسانەوە ونایەکسانی زیاتر کردووە .
ئەگەر وردبینی وبەدواداچوونی مێژوویی بکەین بەڕاستگۆیی بۆمان دەر دەکەوێت هۆکاری ئەم بەپیرۆزکردنەی سەرۆکی خێڵ و حیزب و موبەلیخانی دینی وناوچەییەکانە کەبۆتە خوڵقاندنی بەچەندها کۆمەڵکوژی وئاوارەکردنی مرۆڤە بێ گوناه و بێ تاوانەکانی هاوڵاتییان تەنها لەبەرئەوەی بۆچوونێکی جیاوازیان هەبووە یان ڕەخنەیەکیان هەبووە لە کردەوە و بۆچوونەکانی سەرۆکی حیزب و سەرۆکی خێڵەکانی ناوچەیەک لەناو تیروخێڵێکدا .
ئەم بابەتە زۆر زیاتر پێویستە لایەن وبەشەکانی تری بۆ تاوتوێ بکرێت بەڵام لێرەدا تەنها ئەوەندە بەسە کە بزانین پیرۆزی سەرۆکی خێڵەکان بەمانایی بەکەم سەیرکردنی هاوڵاتی سادە وەکو مرۆڤ ئەژمار دەکرێت چونکە هەر هەنگاوێکی پیرۆزکردنەکە کاریگەری خەراپ وئەرێنی دەبێت کەدەبێت هاندان وگەشەی ملکەچ بوونی مرۆڤەکان بەچەوسانەوەی زیاتر.
لەبەرئەوەی هەر چەندە ئەم جۆرە پیرۆزییە گەشە بکات هێڵی چمانەوەی مرۆڤەکان لەبەردەم بیروباوەڕی کۆنەخوازی و دواکەوتوویی سەرۆکی خێڵەکانی زیاتر دەبێت. لێرەوە دەچینە ناو بابەتی پێویستی هەبوونی ژینگەی ئارام کە لایی سەرۆک خێڵ ئەوەیە کە گرینگی بەمانەوەی جۆری دەسەڵاتی خۆی بدات وەک فرمانڕەوایی ڕەها لەناوچەیی کە باڵادەستەیی تێدا پیادە دەکات.
هەرکاتێک زیان بۆ ئارامی سەرۆک خێڵ هەبێت سەرجەم ڕەخنە وبۆچوونە جیاوازییەکانی تر لەلایی ڕەد دەکرێتەوە و دەبێت زیندەبەچاڵ بکرێن چونکە نەک تەنها بە دژایەتی کردنی سەرۆک ئەژمار دەکرێت بەڵکو بەدژایەتی کردنی سەرجەم بەشەکانی کۆمەڵگا ئەژمار دەکرێت ئەمەش بۆئەوەیە کە ڕاستەوخۆ شەرعیەت بە ڕەدکردنەوە و دژایەتی هەر جۆرە جیاوازی وڕەخنەیەک بدرێت کە زیان بەسەرۆک دەگەیەنێت .
لێرەوە دەگەیەنە ئەو دەرئەنجامەی کە سەرۆک زۆر بەئاسانی دەتوانێت بڕیاری کوشندەی دژەئینسانی بدات و بەئاسانیش بۆی بچێتە سەر لەپێناوی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی سەرۆکدا .
کۆی کوشتن و کۆمەڵ کوژی یەکان و شەڕەکان بەبیانوی پاراستنی بەرژەوەندی و پیرۆزییەکانی نیشتمان و دین و فکری سەرۆکەوە بووە نەک بۆ پاراستنی بەرژەوەندی گشتی مرۆڤەکان.
لێرەوە هەرچی گفتوگۆکردن و ڕاگۆڕینەوە هەیە کە نەبێتە ڕاگرتنی پایەکانی دەسەڵاتی سەرۆک خێڵ لەلای سەرۆک خێڵ بەزاندنی هێڵی سوورە ئەمەش بەمانایی پێشلکردنی یاساکانی ویلایەتی سەرۆکی خێڵە کە زۆر ئەگەری ئەوە هەیە زۆر بەئاسانی شەڕ و کوشتن ڕووبدات بەناوی پاراستنی بەرژەوەندی سەرۆک خێڵەوە.
کەوایە با لێرەوە وردبینێک بۆ سیاسەتی حیزبەکانی کۆمەڵگا بکەین بابزانین بەچ پێوەرێک جیا دەکرێنەوە لەقۆناغی دەرەبەگی وخێڵگەرایی،بێگومان یەکێک لە هەنگاوە کردارییەکانی جیاکەرەوەی قۆناغی دەرەبەگی و کلاسیکی سیاسەت لەگەڵ سەردەمی ئێستا دیموکراسی وپێشکەوتنخوازی دا ئەوەیە کەبتواندرێت دیموکراسی ببێتە کایەکی کرداری ئاکاری سیاسی یەکانی حیزبەکانی کۆمەڵگا!
سەرفەنەزەر لەوەی ووشەی دیموکراسی کەی سەری هەڵداوە و لەلایەن کێ و چۆن بەکاردەهێندرێت ؟!
یەکێک لەهەنگاوە کردارییەکانی دیموکراسیش ئەوەیە که چەقی هەنگاوەکانی حیزبایەتی گفتوگۆکردن بێت لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوویی حیزب وکۆمەڵگا .
هەر کاتێکیش چەقی هەنگاوەکانی داهاتوویی ڕێکخراو و حیزب و گرووپە جیاوازو هاوشێوە فکرییەکان وپێچەوانەیەکانیش لەڕوویی بڕوابوون بە جۆری فکرو بیرکردنەوە و جۆری تەنانەت ئایین و نەتەوەش باوەڕییان بە گفتوگۆی ڕاستگۆیانەی دیموکراسی هەبوو هیچ کاتێک ناچاری ئەوە نابن دەست بۆ چەک بەرن بۆیەکلاکردنەوەی کێشە وگرفتە فکری وبۆچوون و جیاوازییەکانیان دواتر هەر هەنگاوێکیان بەشەڕی چەکداری ببێتە هۆکاری تێکدانی ئارامی و لەناوبردنی ژینگەی جوان و لەناوبردنی گیانی هاوڕێبازو هاوسەنگەرو هاوفکر وهاوحیزب وڕێکحراوی خۆیان یان جیاواز لەناو بردنی مرۆڤی جیاواز لەبیرکردنەوە وفکرو بۆچوون لەخۆیان.
لێرەوە پێویستی ئەوپرسیارە دێتە گۆڕێ کەئاراستەی کادیرانی حیزبەکانی کۆمەڵگا دەکرێت ئەویش ئەوەیە ئایا ئەو حیزبانەی کە ئێوە تێیدا تێکۆشان دەکەن و مێژووێکتان لەتێکۆشان لەژێر ناوی بەرگری لەشکۆی مرۆڤ و ئازادی ویەکسانی وسەربەخۆی و ژیانێکی باشتر وگەلێکی بەختیارو دادپەوەرو مافی مرۆڤدا ئەنجام دەدەن لەهەنگاوەکانی حیزبەکەتان گفتوگۆ لەگەڵ ئێوە کراوە کەدواتر بڕیارەکانی حیزبەکە کۆدەنگی لەسەرکرابێت ؟
کاتێک دەست بۆچەک دەبرێت بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەو گرفتەکانی ناوخۆی حیزبێک یان لەگەڵ حیزبێکی هەمان کۆمەڵگا لەشوێنی ژیانی خەڵکدا ئەمە ڕێک بەمانایی هەبوونی ئیفلاسی سیاسی وتێکشکاندنی فکری سیاسی هەمان حیزب دێت کە هەموو شتێک دەکاتە بەرز ڕاگرتنی ووتەکان وبۆچوونەکانی سەرۆکی حیزبەکان .
لێرەوە دەبێت بگەڕێنەوە سەر باسی سیستەمی فاشیزم کەچۆن شەرعیەت دەدات بە لەناوبردنی جیاوازی یەفکری و ڕەخنەییەکان و ئازادییەکان لەپێناوی ئەوەی درێژە بەدەسەڵاتی زۆرەملێیانەی خۆی بدات نەک تەنها بەلایەوە زۆر نۆرماڵ وئاسایی دەبێت ئارامی خەڵک و ژیانی خەڵک تێکبدات بەڵکو زیاتریش هەنگاوی کرداری دەنێت ئەویش ئەنجام دانی سەرکوت و زیندان و کوشتن لەوە زیاتریش بەڵکو زۆرجار شەڕو کۆمەڵ کوژیشی هەر لەلائاسایی دەبێت چونکە لەلای گرینگە دەسەڵاتی سەرۆک پارێزراوبێت بەڵام لەگەڵ ئەوەی سەرجەم ڕژێمە سەرکوتگەرو فاشیزمەکان بەدرێژایی تەمەنیان بۆ یەک چرکەش ڕانەوەستاون لە هەنگاونان بۆ بەرتەسکردنەوەی ئازادی یەکان و لەناوبردنی ئارامی کۆمەڵگا و لەناوبردنی مرۆڤە بەهەڵوێست وتێکۆشەرە ئازادیخوازویەکسانیخوازەکان بەڵام لەکۆتایی دا کردەوەی دژەئینسانی خۆیان کە ئەم جۆرە هەنگاوانەیان بەلاوە ئاسایی بووە و یاسایی زۆرە ملێیان بۆ دانەوە دواتر جێبەجێیان کردووە لەدوایی دا بەهەڵکەندنی گۆڕی خۆیان وەک دەسەڵات وجۆری سیستەمی فاشیزمان کۆتایی پێ هاتووە لەلایەن خەڵکەوە .کەوایە کە هەر حیزب و ڕێکخراوێک پڕوپاگەندەی هەبوونی باوەڕبوون بە چەمکی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین و چەپ و کۆمۆنیزم هەبێت دواتر لەژێر هەر بیانوێکدا بێت بۆیەکلاکردنەوەی کێشەو گرفتەکانی (بۆچوون وفکری ) یان شێوازی هەنگاونانی پەنا بۆ شەڕ بەرێت لەگەڵ هەمان حیزب وڕێکخراو یان حیزبێکی تر لەهەمان کۆمەڵگادا ئەوا نیشانەی ئیفلاسی سیان دەردەخات و دواتر تووشی ڕوکوت وپاشکشەی سۆزی جەماوەری گشتی دەبن .
هەربۆیە باشترین هەنگاوی چارەسەر ئەوەیە لەناو حیزب وڕێکخراوەکان کە پڕوپاگەندەی تێکۆشانی هێنانەدی دیموکراسی و مافی مرۆڤ وئازادی ڕادەربڕین ویەکسانی و ژیانێکی باشتر دەکەن وباوەڕییان بە نوێ بوونەوەی کۆمەڵگا هەیە ،پێویستە ئەم چەمک و ووشانەی وەک دروشمی گشتی حیزب وڕێکخراوەکان لەکۆنگرەکەیانەوە بەرزی دەکەنەوە بەکردار لەناو ڕێکخراووحیزبەکاندا گەشەی پێبدرێت بکرێتە کرداری ڕۆژانەی گشتی کادیرو ئەندامانیان .یەکێک لەهەنگاوە پێویستی یەکانیان بەرنە پێشەوەی ئامانجە ئینسانی یەکانیان گەشەدانی گفتوگۆکردنە لەسەر هەنگاوەکانیان و گەشەدانی دیموکراسی و ئازادی ڕادەربڕینە نەک تەنها لەگەڵ هەمان فکرو بۆچوون و حیزب وڕێکخراوێک کە لەناوی دا تێکۆشان دەکەن بەڵکو باشتریشە لەگەڵ حیزب وڕێکخراو و فکرە جیاوازەکانی تریشدا گەشە بە گفتوگۆی جدی بدەن لەسەر بەرگری کردن لەئازادی ڕادەربڕین و دیموکراسی ویەکسانی دا لەپێناوی هێنانەدی کۆمەڵگایەکی نوێ ترو باشتر . ئەوەی کە پێویسته سەنگەری لەبەرامبەر بەهێزبکرێت ڕژێم ودەسەڵاتی فاشیزمە بۆئەوەی بڕوخێت ونەمێنێت دواتر خەڵک خۆی کۆمەڵگا لەڕێگای شوراکانی یەوە بەئیدارەدانی شورایی بەڕێوەبەرێت.
*تێ بی نی :ئەم بابەتە لە ١-٧-٢٠٢٣ لە بڵاوکراوەی بۆ پێشەوه بڵاو کراوەتەوە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.