لە سەیرانگای هەڵشۆ لە ناوچەی پشدەر دوو پێشمەرگەی حزبی دیموکرات تیرۆر کران !

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی \

بەپێی زانیاریەکان دوای ئەوەی سێ پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، به مەبەستی گەشتیاری  دەچنە  سەیرانگای هەڵشۆ لە ناوچەی قەزای پشدەری سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین،لەپارێزگای سلێمانی  درەنگانی شەوی ڕابردوو .

هەردوو پێشمەرگە بەناوەکانی ١-عادل قادری (سەباز مهاجیری ) ٢-لوقمان حاجی (لوقمان گەرگولی ) تیرۆر کران .

بەگوێرەی زانیارییەکان یەکێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکرات  خیانەتی کردووە و کە لە شەودا هەر دوو پێشمەرگە هاوڕێکەی کوشتوون،  دواتر ڕایکردووە بۆ شوێنێکی نادیار.

لەسەر ئەو ڕووداوە تا ئێستا دەزگا ئەمنیەکانی ڕاپەڕین هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە و بکوژیش دەستگیر نەکراوە !

Leave A Reply

Your email address will not be published.