بەیاننامەی یەکێتی گشتی قوتابیانی کوردستان دژ بە نوسراوی ئەمنی وەتەنی ئاراستەی وەزیری خوێندنی باڵا و پەروەردەی عیراق کراوە

0

کە تێیدا ئاماژە بە ناوی یەکێتی گشتی قوتابیانی لە کۆماری عێراق کراوە بۆ قەدەغکرەنی کار و چالاکیەکانیان و کور و کۆبونەوەکانیان کۆنگرەکانانیان

لە نوسراوەکەدا باس لە چالاکی ڕێکخراوی دایک دەکرێت کە بریتیە لە (وۆەک شۆپ و کوڕ و سیمینار ) کە ڕێکخراوەکەمان لە ناوەندەکانی خوێندن پێشکەشیدەکەن بۆ هۆشیاری قوتابیان بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و مەعریفی قوتابیان

هەر خودی نوسراوەکە کە ئاراستەی وەزیری بەرێزکراوە، دەبێت ئەم جۆرە چالاکیانە سومعەی زانکۆکان لەکەدار دەکەن، ئەمەش جۆرێک لە جۆرەکان بۆمان ئاشکرا دەبێت کە شێوەیەکی تەعەسوفی پێوە دیارە

بۆ ئەم مەبەستە ئێمە لە یەکێتی گشتی قوتابیانی کوردستان کە سکرتێری ڕێکخراەوەکەمان جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی گشتی قوتابیانی کۆماری عێراق، بە هەموو شێوەیەک دژی ئەم بڕیارانەین کە ئەمنی نیشتمانی کە جیهازێکی ساوان بە مێژووی ڕێکخراوەکەمان کە لە ١٤/٤/١٩٤٨ لە ساحەی صباع لە بەغداد دامەزراوە خاوەنی پێگەیاندنی هەزاران کادیری سیاسی نیشتمانی ئەم نیشتمانەیە.

 

ڕێکخراوەکەمان لە سەردەمی پاشایەتی و کۆماری و بەعسیەکان چۆکی بۆ هیچ حکومرانیەک دانەداوە لە نیشتمانێکی بە ناو دیموکراتی چۆک دانادەن، لە نیشتمانێکی بەناو دیموکراتی چۆک دانادەین دەزانیت ئەم بڕیارە بڕیارێکی سیاسیە بەرامبەر بە کادیرانمان و بەناوی ڕێکخراوەکەمان دراوە، بەلام ئێمە وەکو ڕێکخراوێکی قوتابیانە کە ئامانجمان گەیاندنی داواکاری قوتابین خوێندکارانە بە دەسەلات و هۆشیرکردنەوەی قوتابیانە لە ئاستی نیشتمان و پەروەردەی و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی نیشتمانە لە ناوەندەکانی خوێندن،

 

بۆیە داواکارین ڕێکخراوەکانی قوتابیان لە سەرتاسەری عێراق هەرێمی کوردستان هەماهەنگبن بۆ وەستانەوەی ئەم جۆرە بڕیارەی تەعەوسوفیانەی جیهازی ئەمنی نیشتمانی کە ئەم جیهازە ئەمنیە مێژوویەکەی دیارە و دەزانرێت، بۆچی و لەسەردەمی کێ دامەزراوە.

 

وە ڕێکخراوەکەی ئێمەمانان دیارە و ئامانجی ڕونە و دەزانرێت لەسەردەستی چ مرۆڤانێکی ڕۆشنبیر و نیشتمان پەروەر دامەزراوە، لێرەدا داوا لە حزب و لایەن و ڕێکخراوی قوتابیان و ڕێکخراوەکانی NGO دەکەین کە لەگەڵ ئێمەدا دژی هەر جۆرە بڕیارێک بوەستنەوەکە و دژی دیموکراسی بیت
چونکە ئەمە هەنگاوێکە بۆ قەدەغەکردنی ڕێکخراو و چالاکیە مەدەنییەکان لە ئایندەدا، ئەم جۆرە بڕیارە دیکتاتۆریانە خەلکی عیراق و کوردستان قەبولی ناکەن چونکە ئەم پرۆسەیە شێوە دیموکراسییەی عێراق بەرهەمی خەباتی هەموو قوتابیان و لاوان و ئافرەتان و حزب و ڕێکخراوەکانە کە تینوی ئازادی بوون لەسەرتاسەری عێراقدا

یەکێتی گشتی قوتابیانی کوردستان

Leave A Reply

Your email address will not be published.