پێویستە بکوژ وهاندەرانی بکوژ کە خواناسیان تیرۆر کرد سزایی یاسایی بدرێن !



هەروەها بەپێی زانیارییەکان کە بە ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی گەیشتووە کەسوکاری بکوژە دەڵێن (ئێمە لەم کوڕە بێ بەریین!»،« بەڵێنمان داوە محامی بۆ نەگرین ) هەروەها دەشڵێن کوڕەکەمان کەسێکی توندڕەوە لە ڕوی ئاینییەوە”، ئەگەر بەوجۆرەش بێت، ئەوان لێی بێبەرین.
سەفەر حەمەسور کەمامی بکوژەکەیە باسی لەوەکردوە، “خۆم برازاکەمم ڕادەست کرد، لەبەرئەوەی ئەو کوڕەی کوشتوە ڕادەستی یاسامان کرد، تا یاسا سزای بدات.” هەوەها ئەوەشی باس کردووە کە پارێزەر نەگرن و نەچن بەدەم دۆسیەکەوە.
دەرئەنجام /
پێوەیستە لەپێناوی ئەوەی تیرۆرو توندرەوی گەشەنەکات ونەبێتە تێکدانی شیرازەی جیاوازییەکانی کومەڵگایی کوردستان پێویستە بکوژ وهاندەرانی بکوژ کە خواناسیان تیرۆر کرد سزایی یاسایی بدرێن ! چیتریش ڕێگا بە بانگەشەی ووتاری توندڕەوی ئاگراوی نەدرێت لەکوردستان.