هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی فاشیزمی ئیسلامی ئیران هەڵدەکوتنە سەرماڵان وگەنجان دەست بەسەر دەکەن !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/
بەگوێرەی هەواڵەکانی ناوخۆی ئێران هێزەکانی ئیتڵاعاتی ئیسلامی ئێران هەڵدەکوتنە سەرماڵان گەنجەکان دەستگیر دەکەن ، بەپێی سەرچاوەی ئاماری ڕێکخراوی هەنگاو .
هێمن حوسێنی، خەڵکی شاری سەقز کە بەرەبەیانیی دووشەممە، ۵ی پووپشەڕی ٢٧٢٣ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵکوترایە سەر ماڵەکەی و دوای دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
هەروەها هەمان ڕۆژ ڕۆژی دووشەممە، ۵ی پووشپەڕی ٢٧٢٣، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی شەهلا چووپانی،
خەڵکی شاری سەقز و سورەیا قەیتەرانی، خەڵکی شاری پیرانشار و دوای دەستبەسەر کراون، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و چارەنووسیان ناڕوونە.
بەپشتبەستن بە ئاماری هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ٢٠٢٣دا لانی کەم ١٠٣ ژن لە ئێران دەستبەسەر کراوە کە ٤١ کەسیان کورد بوون.