بەیەکەوە دەبێت لەدژی تیرۆر وچەوسانەوەبین !

0
تەنها چارەسەر گەشەدانە بە بزوتنەوەیەکی جەماوەری چینایەتی کە جیاوازبێت لەحیزبەکان .
کە چەقی هەنگاوەکانی گفتوگۆ کردن بێت لەسەر خواست و هەنگاوە ئازادیخوازی ویەکسانیخوازی و خواستەڕەواکانی خەڵکی ناڕازی .
لەم شێوە تێکۆشانەدا کار لەسەر گۆڕانکاری سیستەم و دەسەڵات و کۆمەڵگا بکرێت .
بەردەوام هێرش بۆسەر شکۆی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییەکان بە پلان و بەرنامەی هێزی کۆنەپارێز و چەوسێنەری دەسەڵاتدار لەکوردستان گەشەی پێدەدرێت ، بەردەوام ڕۆژانە ژینگەی ئارامی ژیان وجوانی ژینگە لەناو دەبرێت و ئیرادەی ئینسانی بوون تێکدەشکێنن .
ئەمەش بۆئەوەیە هیچ هێزێکی ئازادیخوازویەکسانیخواز گەشە نەکات کە دەستیان بگرێت لە گەشەدانی دزی وگەندەڵی و بەرتەسکردنەوەی ئازادییەکان .
ڕاشکاوانە پێیان بڵێت خەڵک دەبێت خۆی کۆمەڵگا بەڕێوەبەرێت لەڕێگای شوراکانی خۆیانەوە نەک دەسەڵات لەدەست دزو گەندەڵکاران و چەوسێنەروزاڵمەکاندا بەم جۆرە بمێنێتەوە !
تیرۆرکردن و کوشتنی گەنجێک بەناوی خواناس لەسەرشەقام بەئاشکرا جێگەی داخە کە بەهۆی جیاوازی ئایینی و بیروباوەڕەوەیە بەڵام پێویستە ئەوەش بزانین کە ئەم جۆرە کوشتن وتیرۆر کردنانە تازە نییە بەڵکو بەدرێژایی دەسەڵاتی بنەماڵەکانی بارزانی وتاڵەبانی ئەنجام دەدرێت بە بەرنامە بۆ پاشکەشەکردن بەڕەوتی ئازادیخوازی ویەکسانیخوازی وهەر جوڵەیەکی مەدەنی .
هەر لەتیرۆرکردنی شوراکان و کۆمۆنیستەکان و بەکر علی و هەڵسوڕاوانی سیاسی و ڕۆژنامەنووسانی وەک کاوە و سەردەشت و ویداد و سۆران و چەندەهایی تر .
کەوایە چارەسەر پێویسته بەیەکەوە لەتێکۆشانی یەکگرتووانەی دڵسۆزانەدا لەناو بزوتنەوەیەکی جەماوەری چینایەتی دا کورەی تێکۆشانی جەماوەری یەکگرتووانە گەرم بکەین گەشەی بە تێکۆشان بدەین بۆ هێنانەدی نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی
Leave A Reply

Your email address will not be published.