یوسرا دەروێش هاوسەرۆکی کانتۆینی قامیشلۆ لە بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە ڕۆژئاوا گیانی لە دەستدا
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/
زۆر بەداخەوە بڵاو کراوەتەوە کە ڕۆژی سێ شەممە ٢٠/٦/٢٠٢٣ کە یوسرا دەروێش هاوسەرۆکی کانتۆینی قامیشلۆ لە بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە ڕۆژئاوا گیانی لە دەستدا..
شیاوی باسە لەلایەن سوپا و فرۆکە شەڕ کەرەکانی دەوڵەتی تورکیاوە بەردەوام هێرش دەکرێتە سەر شارەکانی خۆر ئاوایی کوردستان بەبێ هیچ بیانوێک خەڵک دەکاتە قوربانی .