حەزی لێیه …!

0
حەزی لێیه …
ئەو کیژێکه
گشت گیانی،
ئازای ئەندامی
پڕی گڕ و خۆزگه و حەزه
ئەم ڕۆژانه
لەگەل بسکی خۆیا
وتوویرەی ئەکرد،
ئەیوت:
“حەزم لێیه
بسکم بەردەم
بیدەم به دەم
بەختەبارانی کرژەوه
جوان جوان به ڕێژنەی ڕەهێڵەی
دای بهێنێ،
شانەی بکا،
بیشواتەوه
تا سەر ئێسقان تێراوی کا
جا بسکی تەڕ و تێراوم
بڕژێته سەر شانەکانم.
“””
حەزم لێیه
– دواجار که باران کردیەوه –
بسکم به شنه و به هەتاو
وشک بێتەوه
پەرێشان بێ
بێ به خەرمانی زوڵفی خاو
ئینجا بیدەم به بای شەماڵ
بەرەڵلای کا
با بای شەماڵ
بسکی خاو و پەرێشانم
له چواردەوری سەر و شانم
بەرەللا کا
با بای شەماڵ بەرەڵلای کا
حەزم لێیه”.
چاوه (هەژدەی شەشی ٢٠٢٣)

Leave A Reply

Your email address will not be published.